لاهور جه‌نگی هێز بۆ سه‌ركووتی خه‌ڵك له نه‌ورۆزی كه‌ركووك ده‌نێرێت
میلیشیاكانی حشدی شه‌عبی و هێزه‌كانی عێراقی له‌ترسی خرۆش له رۆژی نه‌ورۆز دژی به هێزه‌كان له كه‌ركووك، داوا له لاهور جه‌نگی خیانه‌تكاری 16ی ئۆكتۆبه‌ر ده‌كه‌ن هێز بنێرێت بۆ هه‌ر حاڵه‌تێك ئه‌گه‌ر خه‌ڵك له رۆژانی نه‌ورۆز دژی هێزه عێراقیه‌كان خرۆشان”.
به‌گوێره‌ی ئه‌و ڤیدیۆ و وێنانه‌ی كه به‌ر ده‌ستی خواكوڕك كه‌وتووه، هێزه‌كانی دژه تیرۆری یه‌كێتی ره‌وانه‌ی شاری كه‌ركووك كراوه، بۆ سه‌ركووت كردنی خه‌ڵك له ئه‌گه‌ری خرۆشانیان دژی سوپای عێراق و میلیشیاكانی حشدی شه‌عبی، كه ماوه‌یه‌كه هێزی زیاتر ده‌نێرێن بۆ كه‌ركووك”.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار رایگه‌یاند ئه‌مرۆ هێزێكی دژه تیرۆری یه‌كێتی چوونه‌ته شاری كه‌ركووك، له ده‌ورو به‌ری كه‌ركووك جێگیر كراون، بۆ ئه‌وه‌ی له هه‌ر حاڵه‌تێكدا ئه‌گه‌ر خه‌ڵك دژی هێزه عێراقیه‌كان و میلیشیاكانی حشدی شه‌عبی جوڵا ئه‌وه فریایی هێزه عێراقیه‌كان بكه‌وێت بۆ سه‌ركووت كردنی خه‌ڵك له‌كه‌ركووك”.