وێنه: ئه‌فسه‌رێكی سوپای عێراقی بهئهشكهنجهدان مامۆستایه‌كی ئاینی كوشت
دوایی بڵاو بوونه‌وه‌ی چه‌ند وێنه‌یه‌كی مامۆستایه‌كی ئاینی له پارێزگایی نه‌ینه‌وا، كه ئه‌فسه‌رێكی فیرقه‌ی 20ی سوپای عێراقی، مامۆستایه‌كی ئاینی ده‌كوژێت، فه‌رمانده‌ی ئۆپراسیۆنه‌كانی نه‌ینه‌وا، روونكردنه‌وه‌یه بڵاو ده‌كاته‌وه، رایدهگهێنێت،كه پێشنوێژى مزگه‌وتێك به ئه‌شكه‌نجه‌دان له‌سه‌ر ده‌ستى ئه‌فسه‌رێكى فیرقه‌ى 20، گیانى له‌ده‌ست دا”.
لیوا نه‌جم جبووری، فه‌رمانده‌ى ئۆپه‌راسیۆنه‌كانى نه‌ینه‌وا، له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا رایدهگهێنێت، كه مه‌لا یاسین له درانگانێكی شه‌و له‌لایان ئه‌فسه‌رێك به پله‌ی مولازمی یه‌ك كه ناسراوه به سه‌یف سه‌ر به فیرقه‌ی 20ی سوپای عێراقی ده‌ستگیر كراوه، پاشان به ئه‌شكه‌نجه كوژراوه”.ئاماژه‌ى به‌وه‌ش دا، كه قوربانییه‌كه تووشى ئه‌شكه‌نجه‌دانێكى زۆر بووه‌ته‌وه و له‌لایه‌ن ئه‌فسه‌ره‌كه‌وه زۆر به توندى ئه‌شكه‌نجه دراوه: “ئه‌وه‌ش پێشێلكردنى یاسا سه‌ربازییه‌كان و مافه‌كانى مرۆڤه، روونیشی كرده‌وه، كه ئه‌فسه‌ره‌كه ده‌ستگیر كراوه و خراوه‌ته زیندان، به‌م نزیكانه‌ش ده‌درێته دادگاى سه‌ربازی بۆ ئه‌وه‌ى سزاى یاسایی خۆى وه‌ربگرێت.