بۆچی به‌غدا له‌ درانگانێكی شه‌و په‌شیمان بۆیه‌وه‌، له‌ ناردنی مووچه‌ و پاره‌كه‌ی به‌ سولفه‌یه‌ك پێناسه‌ كرد

به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كانی ده‌ستی خواكوڕك كه‌وتووه‌ درانگانی شه‌وی رابردوو حكومه‌تی عێراق هۆكاری ناردنی 317 ملیار دینار بۆ هه‌رێمی كوردستان ئاشكرا ده‌كات و رایده‌گه‌ێنت وه‌ك سولفه‌یه‌كه‌ بۆ سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ته‌كان نه‌ك بۆ دوو وه‌زاره‌ت، ئه‌مه‌ش  كاردانه‌وه‌ی لێكه‌وته‌وه‌، وه‌زاره‌تی دارایی له‌و باریه‌وه‌ روونكردنه‌وه‌یه‌كی بڵاو كرده‌وه‌ رایگه‌یاند” سەرەتا سوپاسى سەرۆكوزیرانی حكومەتى فیدراڵ و سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان دەکەین، کە توانییان بە پشوودرێژیی لە قۆناخێکی سەختدا گفتوگۆیەکی بەرهەمدار ئەنجامبدەن و لەو رێگەیەوە بڕە پارەیەک لە بەغداوە بگاتە هەرێمی کوردستان، ئەمه دەستپێكێكى ئەرێنییه. بەڵام بڕى مووچەى هەرێمی کوردستان بەبێ پاشەكەوت ٩٠٠ ملیار دیناره و به سیستەمى ئێستاى پاشەكەوتەوە پێویستمان به ٥٩٠ ملیار دیناره، بۆیە هیوادارین بەغدا بەردەوام بێت لەسەر ناردنى مووچەى مانگانە.

هه‌روه‌ها وه‌زاره‌تی دارایی له‌ روونكردنه‌وه‌كه‌ی دا پێنج خاڵی خستۆته‌ روو ده‌لێـ”١-دەقى نامەى بەڕێز سەرۆكى بانكى مەركەزى بۆ وەزارەتى دارایى و ئابوورى

اگلاق راتب لشهر واحد لموڤفی اقلیم كردستان

رواتب الاقلیم عدا البیشمركه‌ 281,724,634

+

رواتب البیشمركه‌ 35,815,831

=

مجموع رواتب الاقلیم مع البیشمركه‌ 317,540,465

٢- ئەم بڕه (317,540,465) دینار بۆ مووچەى هەموو وەزارەتەكانه بە پێشمەرگەشەوه، نەک تەنیا بۆ تەندرووستی و پەروەردە.

٣- رۆژی ٢٠١٨/٣/١٩ دووشەممه له لقی بانكى مەركەزى له هەولێر پارەكه رادەستى وەزارەتى دارایى و ئابوورى دەكرێت.

٤-وەزارەتمان به راوێژ لەگەڵ سەرۆكایەتیى ئەنجوومەنى وەزیرانى هەرێمى كوردستان دووشەممه و سێشەممه واته ١٩ و ٢٠ی مانگ جگه له مووچەى وەزارەتى پەروەرده، بەردەوام دەبین له پێدانى مووچه و لەو بڕه پارەیه مووچەى وەزارەتەكانى تەندروستى، شارەوانی و گەشتوگوزار، ناوخۆ، شەهیدان و كەسوكارى شەهیدان و ئەنفالكراوان، زیندانییانى سیاسى، دارایى و رەگەزنامە دابەشدەکەین، هەروەها دواى نەورۆز تەواوى وەزارەتەكانى دیکە دابەشدەكەین.

٥-پاش نەورۆز حكومەتى هەرێمی کوردستان كۆبوونەوەیەك ئەنجامدەدات بۆئەوەی بەو بڕه پارەیەى كه بەغدا دەینێرێ، هەروەها بە داهاتى ناوخۆ و داهاتى نەوت لیستى مووچه رێكبخرێتەوه. هەموو هەوڵێك دەخەینەگەڕ بۆ باشتركردنى بژێویى هاووڵاتیان و مووچەخۆران .

هه‌ر له‌و باره‌یه‌وه‌ هێمن ساڵح رۆژنامه‌نووس ده‌لێـ”به‌غدا وابڕیاربوو مووچه‌ی ته‌ندروستی و په‌روه‌رده‌ بنێرێت، دواتر مه‌وقفی گۆڕی بڕی ٣١٧ ملیاری بۆ مووچه‌ی هه‌موو فه‌رمانبه‌ران ناردووه‌، هه‌روه‌ها ده‌شلێـ”ئه‌گه‌ر ئه‌و پاره‌یه‌ وه‌کو بودجه‌بێت له‌ به‌رامبه‌ر به‌وه‌ دۆسیه‌ی نه‌وت و گوومرگه‌کان ڕاده‌ست به‌ عێراق بکرێت ئه‌وه‌  به‌پێی داهاتی دوای ئه‌وكاته‌، ڕوبعه‌ مووچه‌ له‌مه‌و دوا ده‌بێته‌ ٦٠ ڕۆژ جارێک و ئه‌گه‌ریش ئه‌و پاره‌یه‌ ته‌نیا له‌ به‌رامبه‌ر فرۆشتنی نه‌وتی که‌رکووک و به‌ ڕێککه‌وتن بێت، ئه‌وه‌ به‌ داهاتی ناوخۆیی و گومرگ ڕۆژانه‌ فڕۆشتنی ٣٠٠ هه زار به‌رمیل نه‌وت ده‌توانرێت ٧٠ له‌سه‌دای مووچه‌ بدرێت چونکه‌ ٣٠ له‌ سه‌داکه‌ی بۆ عه‌مید و عه‌قید و لیواو بندیواره‌ گه‌نده‌ڵه‌کان ده‌ڕوات”.

هه‌ر له‌و باره‌یه‌وه‌ رێكان سه‌باح چاودێری سیاسی و رۆژنامه‌نووس ده‌لێـ” ته‌واوی داهاتی سلێمانی تاوه‌كو ئێستا ته‌نها به‌ژماره‌ ره‌وانه‌ی هه‌ولێر ده‌كرێت و پاره‌كه‌ نانێردرێته‌ هه‌ولێر و بنه‌ماله‌كانی سلێمانی كه‌ به‌رده‌وام مزایه‌ده‌ به‌ مووچه‌ی خه‌ڵك ده‌كه‌ن له‌نێوان خۆیان دابه‌شیان كردووه‌، ده‌چێته‌ گیرفانی ئه‌وان، ته‌واوی داهاتی هه‌ولێر و دهۆك به‌نه‌ت و ده‌روازه‌ و فرۆكه‌خانه‌ بۆ نیو مووچه‌ دانراوه‌، ده‌سه‌ڵاتداران و بنه‌ماله‌ی حزبه‌كانی گۆڕان و یه‌كێتی ده‌ستیان گرتووه‌ به‌سه‌ر كۆی داهاتی ئه‌و شاره‌ و له‌ كه‌ناڵه‌كانیش فرمێسكی تیمساحی ده‌رێژن”.

Back to top button