نووسه‌ران بۆ هه‌ڤاڵ ئه‌بوبكر: ورته‌ت لێوه‌نه‌هات له‌باره‌ی كه‌ركووك
پاش ئه‌وه‌ی پارێزگایی سلێمانی بێ گه‌رانه‌وه بۆ ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران كه ده‌سه‌ڵاتی یه‌كه‌مه له راگه‌یاندنی ماته‌مینی” سێ رۆژی ماته‌مینی راگه‌یاند، هه‌ڤاڵ ئه‌بوبكر رووبه‌رووی ره‌خنه‌ی تووند بویه‌وه، له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی كه بۆچی كاتێك كه‌ركووك داگیركرا و ده‌یان پێشمه‌رگه و ماڵی كورد تاڵان و شه‌هید كرا، بۆ ورته‌ت لێوه نه‌هات”.
هه‌ڵگورد سه‌رمه‌د نووسه‌ر و رۆژنامه‌نووس له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك، پرسیارێكی ئاراسته‌ی پارێزگای سلێمانی كردووه، رایگه‌یاندووه”بەڕێز هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی، تکایە دەمەوێ بزانم، بۆ داگیرکردنی کەرکوک و شەهید بوونی سەدان پێشمەگە و ئاوارەبوونی هەزاران خێزان، چەند رۆژ پرسەتان راگەیاند و چەند بەیاننامەتان دەرکرد؟
هه‌روه‌ها سۆران سێوکانی، نووسەر و توێژەری شاری سلێمانی، لە پەیامێکدا کە لە پێگەی تایبەتیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک) بڵاوی کردووەتەوە، بۆ هەڤاڵ ئەبوبەکر نووسیویەتی: برای بەڕێز پارێزگاری شار، بۆ کەرکووک ورتەیەکت لێنەهات، خێرە بۆ عەفرین تازیەباریت؟ و ده‌شلێـ” عەفرین نەمردووە تاوەکوو پرسەی بۆ دابنرێت و ئەگەر گیانیشی دەرچووبێت، ئەو شەهیدە، شەهید ناشۆرێ و کفنیش ناکرێ و تازیەشی ناوێت، بەڵکوو عەرەبئاسا دەبێ شەهید بە هەلهەلەوە بنێژرێت”.
ڕۆژی ١٦ی ئۆکتۆبەری 2017، کەرکووک لەلایەن هێزە داگیرکەرەکانی عێراق و بەهاوکاریی گرووپی خیانەتی ١٦ی ئۆکتۆبەری نێو یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان داگیر کرا، پارێزگاری سلێمانیش هیچ هەڵوێستێکی بۆ ئەو داگیرکارییە ڕانەگەیاند.