بەبۆنەی نزیکبونەوەی جەژنی نەورۆزەوە رسوماتێك لەسەر گەشتیارانی ئێرانی لادەبرێت
بەڕێوەبەرایەتی کۆمەڵگای دەروازەی نێودەوڵەتی باشماخ لە راگەیەندراوێكدا رایگەیاند:” بەبۆنەی نزیکبونەوەی (جەژنی نەورۆز) بە بڕیارێکی تایبەتی وەزیری ناخۆی هەرێمی کوردستان ڕسوماتی (٢٥) هەزار دیناری لەسەر ئەو گەشتیارە ئێرانیانە لادەبرێت كە لە مەرزەكانەوە دێنە ناو خاكی هەرێم”.
بەپێی رایگەیاندراوەکە هەڵگرتنی ئەو رسوماتە تا ١ی نیسانی ٢٠١٨، دەبێت ،ئەوەش لەكاتێكدایە كە پێشتر هەر هاوڵاتییەکی ئێرانی دەهاتە هەرێمی کوردستان ئەو بڕە ڕسوماتەی لێوەردەگیرا.