333 زیندانی له هه‌ولێر ئازادكران
![](https://xwakurk.com/wp-content/uploads/2017/02/slimanijjj.jpg)
دوای ئه‌وه‌ی یاسای لێبوردنی گشتی كه‌وته‌بواری جێبه‌جێكردنه‌وه له‌سنوری پارێزگای هه‌ولێر (333) زیندانی ئازادكران و ژماره‌یه‌كی دیكه‌شیان ماوه‌ی زیندانی كردنیان كه‌مكراوه‌ته‌وه، به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێریش ده‌ڵێت: له‌هه‌ولێر (639) به‌ندكراو ده‌یانگرێته‌وه.
لیوا عه‌بدولخالق ته‌ڵعه‌ت به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر رایگه‌یاند: دوای ئه‌وه‌ی یاسای لێبوردنی گشتی خرایه بواری جێبه‌جێكردنه‌وه له‌هه‌ولێر (639)به‌ندكراو یاساكه ده‌یانگرێته‌وه.
به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر راشیگه‌یاند:له‌و رێژه‌یه (333)كه‌س ئازادكراون، (82) به‌ندكراویش له 30%حوكمه‌كانیان و (90) به‌ندكراویش له 20% حوكمه‌كانیان كه‌مككراوه‌ته‌وه، ئه‌وانه‌ی تریش رۆژانه‌كاری له‌سه‌ر ده‌كرێت تاسه‌رجه‌میان به‌گوێره‌ی بڕگه‌و مادده‌كانی یاسای لێبوردنی گشتی دۆسیه‌كانیان یه‌كلایی ده‌كرێته‌وه.