تاریق رەمەزان ئازادیش كرابێت بە بڕیاری سەرۆك تالەبانی ئازادكراوە
دوای ئەوەی ئاسایشی سلێمانی لە 5ی شوباتی ساڵی 2005 لە فڕۆكەخانەی كەركووك, تاریق رەمەزانی فڕۆكەوانی حكومەتی عێراق كە فڕۆكەوانی یەكێك لەو فڕۆكانە بوو هەلەبجەی كیمیا بارانكر دەستگیركرد, بۆ ماوەی 18 مانگ لە زیندانەكانی ئاسایشی سلێمانی مایەوە بە هەفتەیەك بەر لە داواكردنی لە لایەن دادگای عێراق بە مەبەستی وەرگرتنی لێدوانی لە بارەی كیمیا بارانكردنی هەلەبجە, لە ئاسایشی سلێمانی لە رێگای سیناریۆیەكەوە ئەو فڕۆكەوانەیان ئازادكرد.
لاهور جەنگی بەر پرسی دەزگای زانیاری یەكێتی, چەند هەفتەیەك لە وەڵامی فشاری میداو رێكخراوەكانی كۆمەڵی مەدەنی لە بەرامبەر ئازادكردنی تاریق رەمەزان بە رۆژنامەیەی (یساری ئوردنی) راگەیاندووە:” راستە تاریق رەمەزان لە لای ئێمە دەستگیر كرا, ئێمە لێكۆلینەوەی تەواومان لەگەڵی كرد, بەڵام دواتر نامەیەكمان لە بەڕێز سەرۆك كۆماری عێراق پێگەیشت لە بارەی ئازادكردنی, بۆیە ئازادكرا, دوای بریارەكەی سەرۆك كۆمار ماوەی مانگێك لە لای ئێمە میوان بوو.
رۆژنامەكە دەپرسێت ئەی سیناریۆكان بۆچی بوون بۆچی راتان نەگەیاند كە بە بڕیاری سەرۆك كۆمار بووە, بەر پرسی دەزگای زانیاری یەكێتی دەڵێت:” ئازادكردنی و هاوكاری كردنی تاریق رەمەزان بۆ گەیاندن بە سنورەكانی ئوردن, كاریگەری گەورەی بە دوای خۆیدا هێنا بە جۆرێك كە فشارەكان تا دەهاتن زیاتر دەبوون بۆیە, ئێمە وامان راگەیاند كە لە رێگای نە خۆشخانە رایكردووە, تاوەكو قەبارەی فشارەكان كەمتر بكەینەوە, خۆشی هەر وایە كەسێك كە تاوانباری كوشتنی 5000 رۆلەی وڵاتەكەت بێت بڕیاری ئازادكردنی قورس بوو بۆ ئێمە, بەڵام وەك گووتم فەرمانی سەرۆكایەتی كۆمارمان پێگەیشت, مانگێك بەر لە وادەی ئازادكردنی.
سەرچاوەیەكیش لە ئاسایشی سلێمانی كە نەیوست ناوەی ئاماژە پێبكەین لەبەر هەستیاری كارەكەی راستی رووداوەكەی بە (خواكوڕك) راگەیاند گوتی:” فرۆكەوانە ئازادكراوەكە ماوەی ١٨ مانگ لە زیندانی تاكەكەسی لە ئاسایشی سلێمانی زیندانی كرا و لە سەرەتای ٢٠٠٧ەوە گواسترایەوە زیندانی تاكەكەسی (كانی گۆمە), دواتر شاندێكی دەزگای زانیاری سەردانیان كردین پێیان راگەیاندین كە دوای مانگێكی تر بەر لە وادەی دادگای تاریق رەمەزان, ئازاد دەكرێت.
هەروەها لە دیدارێكی رۆژنامەوانیی كە سایتی (ئیرۆكورد) لەگەڵیدا ئەنجامیداوە باس لەوە دەكات كە هاورێیەكی بەریتانی بە ناوی (ئانكڵۆد) لە زیندانی كانی گۆمە هاتۆتە لای و پێیگووتوە سەرۆك كۆماری عێراق، بە نهێنی و بە شەخسی تەلەفۆنی لەگەڵ بەرێوەبەری ئاسایشی سلێمانی كردووە و فەرمانی ئازاد كردنی بۆ دەركردووە. سەرەتا باوەڕی نەكردووە، دواتر بەرپرسانی ئاسایش لە ئازاد كردنەكەی دڵنیایان كردۆتەوە و داوایان لێی كردووە خۆی ئامادەبکات بەمەبەستی ئازادکردنی.
دواتر ئاسایش بە ئۆتۆمبێلێكی تایبەتی خۆی لە جۆری تاهۆی رەش تا سەر سنورەكانی نێوان عێراق و سوریاو ئوردەنیان هێناین لەوێشەوە لە رێگای فڕۆكە بەرەو بەریتانیا فڕین.