حدك: بكوژانی قادر قادری دهستگیركران و ناسراون
حزبی دیموکراتی کوردستان له بارهی كوژرانی فهرماندهكهیان لهماوهی رابردوو، له راگهیهندراوێكدا، رایگهیاند.” كه بکوژانی فەرماندهی سهربازیی حزبەكه دهستگیركراون، كه له باندێکی پێنج کەسی پێكهاتوون.”
لهراگهیهندراوێكدا، كه كۆپیهكی بۆ (خواكوڕك) نێردراوه، حزبی دیموکراتی کوردستان (حدك) بڵاویكردهوه.” كه پێنج تۆمەتباری دۆسیەی کوشتنی (قادر قادری) فەرماندەی سهربازیی حزبەکە دهستگیركراون و ئەو کەسانە هەمویان بەهاوکاری هێزە ئەمنییەکانی هەرێمی کوردستان لەلایەن دەزگای ئەمنیەتی حزبی دیموکراتی کوردستان (ناسراو بەسایبری)ەوە دەسبەسەرو دوای دانپێدانان تۆمەتەکەیان بەسەردا ساغبۆتەوە.
عوسمان فەقێ مەلەکی ناسراو بە(مەلا عوسمانی هیزۆپ) کە پلانداڕێژەری سەرەکی تیرۆرەکە بووە، فەرمانی لەدەزگای ئیتلاعاتی سوپای پاسدارانی ئێران وەرگرتووەو گومان دەکرێت هەر خۆشی فەرماندە دیارەکەی حدکی خستبێتە بەر دەستڕێژی گوللـە و كوشتبێتی.
له راگهیهندراوهكهدا حدک ئهوهشی ئاشكرا كردووه.” كه (مەلا عوسمان هیزۆپی) خۆی یەکێک بەنزیکانی پێشمەرگەکانی حدک بووەو هاتووچۆی بنەماڵە پێشمەرگەکانی ئەو حزبەی کردووەو پیلانەکانی بۆ ئەندامانی دەفتەری سیاسی ئەو حزبە بووە، بەڵام لەم تیرۆرەدا ئاشکراو دەست بەسەردەکرێت.
راگەیێندراوەکەباسی لهوهشكردووه.” كه لەرۆژانی داهاتوو، حدک زانیاری وردتر سەبارەت بەچۆنێتیو شێوازی کوشتنی قادرقادری بڵاوبکاتەوە.
ئهوهی شایهنی باسه.” كه له 7ی ئازاری 2018، تەرمی قادر قادری، کادیرو یەکێک لەفەرماندە سهربازییهکانی حزبی دیموکراتی کوردستان لەناوچەی بالیسان دۆزرایەوە.