هێواش هیواش ئاڵا خان، نمەك حەرامی بەم شێوەیەش نا

بهمن کاك عبداللە

هەرچەندە دوای هیرشکردنی خەڵك بۆسەر پەرلەمانی عیراق و سوکایەتی پێکردن بەئاڵاو ئارام لەلایەن عەرەبەکان و پێش ئەوکاتەش ، کەگویم لەچاوپێکەوتن و قسەکانی ئاڵاتاڵەبانی دەگرت بۆچونەکانی دەربارەی حکومەتی هەریم و بەرگری کردن لە حکومەتی داڕوخاوی بەغداد جیاوازیەکی ئەوتۆی نەبوو لەگەڵ بۆچونی حنان فەتلاوی کەدوژمنی سەرسەختی کوردە.

ئاڵا لە کاتی دەنگدان بۆ لێسەندنەوەی متمانە لە هۆشیار زیباری و بۆ ڕازی کردنی نوری مالکی ئاغای گەورەو پشتوپەنایان لە کاتی ئەلبیسەکە ! وەرەقەی دەنگدانەکەی خۆی پیشانی پەرلەمانتارانی پارتی و دەوڵەتی یاسا دەدات تابزانن چۆن دژایەتی زێباری دەکات ، پاشان دوای جەلسەکە تائەمڕۆ ئاڵا بەردەوامە لەسەر قسەکردن بەکاك هۆشیار بەردەوامە.

من ئەوەندە دەڵێم ئاڵا چ وەک سەرۆکی فراکسیونی یەکیتی یان وەک تاڵەبانیەک دبوایە وەفای بۆ کاك هۆشیار زیباری هەبوایە ! بۆ ، چونکە عاقڵ مەندەکانی ناو یەکیتی و بەتایبەتی ئەوانەی لە بەغداد بوون باش دەزانن کە هۆشیار زێباری لەماوەی هەشت ساڵی وەزارەتی دەرەوە دا چ خزمەتیکی گەورەی بە بەڕێز مام جلال و گەورەکردنی پۆستی سەرۆک کۆمار کردو لەڕوی پەیوەندیە نیو دەوڵەتیەکان و ئەتەکیەتی دبلۆماسی و ئامادەبوونی مام لە کۆڕ و کۆبونەوە نێودەوڵەتیەکان و پرۆتۆکۆلەدبلۆماسیەکاندا ، لە کاتیکدا سەرۆک وەزیرانی ئەوسا نوری مالکی بوو دەسەلاتیکی دکتاتوریانەی بەهیزی هەبوو ، بەڵام مام جلال ئامادەی کۆبونەوەی ساڵانەی نەتەوە یەکگرتوەکانی کرد ، خۆیان باش دەزانن بەنەمانی زیباری لەوەزارەتی دەرەوە پۆستی سەرۆک کۆمار بەرامبەر عەبادیەکی لاوازیش چۆن بوە بەمقەبا ، بۆڕاستی ئەم قسانەم بچن لە ڕاوێژکارەکانی مام جلال بپرسن.

بۆیە مادام ئاڵا بەرامبەر کاک هۆشیار ئەوەندە بێ نمەک بوو ، هیوادارم دەنگدانی خۆی و حزبەکەی دژی هۆشیار زێباری و بەڕێککەوتن لە گەڵ مالکی بێ بەرامبەر نەبێت ، هیچ نەبێت لەبەرامبەر ئازادکردنی ملازم ئەحمەدی پاسەوانی مام جلال ، یان گەرانەوەی پاسەوانە بێ سەروشوینەکانی مام فواد یان گەرانەوەی پێڵاوەکانی خۆی بێت.

ئاڵا خان گەر ئەوەندە دژی گەندەڵیت ، ئادەی وەک کچیکی کرکوکی کەخەلکی ئەوشارە تۆیان کرد بە ئەندام پەرلەمان باسیکی بەتاڵانبردنی نەوت لەکەرکوک بکە کەتائیستاش نوری مالکی حسەی خۆی بۆ دەچیت بەهاوکاری حزبەکەی تۆ ، و ڕۆژانە بەناوی مەسفای کات ی تەواو نەبووی کاك نەوشیروان و بۆری خەیاڵی کرکوک سلیمانیەوە تاڵان دەکرێت ، هیچ نەبێت وەفایەکت بۆ شارەکەت و دەنگدەرەکانت هەبێت ، کە ژیانیان کەس حەسودی پێ نابات . لەکۆتایدا پێت دەڵێم : هەرکەس بکات بێگانە پەرستی دڵنیابی زوو دەهینێ نوشستی.

Back to top button