یۆڤانتۆس تووشی چه‌ندین كێشه‌ بووه‌یه‌وه‌ پێش رووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی ریال مه‌درید

یاریزانی ئیتاڵی و یانه‌ی یۆڤانتۆس (جیۆرجیۆ كیلینی)بەرگریكار لەلایەن پزیشكانی تیپەكەیەوە هەواڵێكی ناخۆشی پێدرا و ماوەی دووركەوتنەوەی لەیاریگاكان ئاشكراكرا، كه‌ وا پیده‌چێت به‌رامبه‌ر به‌ یانی ریال مه‌درید یاری نه‌كات.”

كیلینی لەدواین یاری تیپەكەی لەیارییەكانی خولی یانەكانی ئیتاڵیا دووچاری پێكان هات لەسەر ئاستی رانی و بۆ ئەمەش نەیتوانی پەیوەندی بە ریزەكانی هەڵبژاردەی ئیتاڵیا بكات”.

رۆژنامەی تۆتۆ سپۆرتی ئیتاڵی نوسیویەتی : ” بەشێوەیەكی فەرمی كیلینی لەلایەن دەستەی پزیشكی یانەی یوڤینتۆسەوە ئاگاداركراوەتەوە بۆ ئەوەی بگەرێتەوە یارییەكان پێویستی بەزیاتر لە (2) هەفتەیە هەیە”.

سەرچاوەكە ئەوەیشی نوسیوە : ” كیلینی لەهەردوو یارییە دۆستانەكەی هەڵبژاردەی ئیتاڵیا بێ بەش دەبێت ، هەروەها ناتوانێت لەیاری چوونی قۆناغی چارەكی كۆتایی چامپیۆنس لیگ بەرامبەر ریال مەدرید ئامادەبێت”.

هه‌روه‌ها باس له‌وه‌شده‌كرێت كه‌ هیگوانیش به‌ هۆی بوونی ئازار و پێكان ناتوانێت یاریی بكات.

س.ك

Back to top button