كریستیانۆ رۆناڵدۆ بووه‌ باشترین یاریزانی ساڵی 2017

كریستیانۆ رۆناڵدۆی پورتوگالی و ئەستێرەی یانەی ریال مەدرید بەباشترین یاریزانی ساڵی (2017)ـی وڵاتەكەی دەستنیشانكرا”.

لە ئاهەنگێكدا كە لە وڵاتی پورتوگال لەلایەن یەكێتی تۆپی پێی پورتوگال و یەكێتی راهێنەرانی پورتوگال بۆی سازكرابوو ، كریستیانۆ رۆناڵدۆ بە باشترین یاریزانی ساڵی رابردووی وڵاتەكەی دەستنیشانكرا”.

رۆناڵدۆ لە ركابەرییەكاندا پێش هەردوو یاریزان (بێرناردۆ سیلڤا)ی هێرشبەری یانەی مانچستەر سیتی و رۆی پاتریسیۆی گۆڵپارێزی یانەی سپۆرتینگ لیشبۆنە كەوت و نازناوەكەی بردەوە”.

خەڵاتی نازناوەكە لەلایەن (ئەلیكساندەر چیفیرین)ـی سەرۆكی یەكێتی تۆپی پێی ئەوروپا دابەشكرا و درایە كریستیانۆ رۆناڵدۆ كە پێش (5) جار ئەم نازناوەی بردۆتەوە”.

لە لێدوانێكیدا كریستیانۆ رۆناڵدۆ دوای وەرگرتنی نازناوەكە وتی : ” لەراستیدا بۆ من ساڵی (2017) لەیاد ناكرێت و ساڵێكی مێژوویی بوو، سوپاس بۆ ئەوانەی متمانەیان بەمن كرد و نازناوەكەیان پێدام”.

Back to top button