وه‌زاره‌تی دارایی: ئه‌مڕۆ مووچه‌ی ئه‌م وه‌زاره‌تانه دابه‌شده‌كرێت.
بە پێی دواین خشتەی وەزارەتی دارایی و ئابوری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ئەمڕۆ سێ شه‌ممه مووچەی فەرمانبەرانی ژمارەیەك وەزارەتی ھەرێمی كوردستان دابەش دەكرێت.”
وەك لە خشتەكەی وەزارەتی دارایی ھاتووە، ئەمڕۆ مووچەی ئەم وەزارەتانە دابەش دەكرێت:-
- وەزارەتی کاروباری شەھیدان و ئەنفالکراون.
- وەزارەتی ناوخۆ.
- وەزارەتی تەندروستی.
- وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار
- وەزارەتی دارایی و ئابووری
لە راگەیەندراوەكەی وەزارەتی دارایی ھاتووە، رۆژی سێ شەممە سەرەڕای ئەوەی پشووی فەرمییە، بەڵام دابەشکردنی مووچە بەردەوام دەبێت. ھەروەھا دوای پشووی جەژنی نەورۆز مووچەی سەرجەم وەزارەتەکانی تریش دابەشدەکرێت.