كۆسه‌رت ره‌سوڵ له په‌مانه‌كه‌دا جارێكی تر خیانه‌تكارانی رسواكرد

له په‌مانێكی دا به‌بۆمه‌ی ساڵیادی راپه‌رینی خه‌ڵكی كه‌ركووك و سه‌ری ساڵی كوردی و نه‌ورۆز كۆسره‌ت ره‌سوڵ جێگری یه‌كه‌می سكرتێری گشتی یه‌كێتی رایده‌گه‌ێنێت”كه‌ركووك كراوه‌ته‌وه سه‌ربازگه‌یه‌كی وێرانه و سیمای مه‌ده‌نی و شارستانی تێدا لاوازكراوه و ده‌شلێـ”ئه‌گه‌رچی ئێستا له‌ژێر كاریگه‌ریی رووداوه نه‌خوازراوه‌كانی ئه‌مدواییه‌دا, كه به‌پێی به‌رنامه‌یه‌كی پێشوه‌خته‌ی پیلان بۆ داڕێژراو له‌لایه‌ن نه‌یارانه‌وه، جارێكی دیكه شاری كه‌ركووك كه‌وتووه‌ته‌وه ژێر غه‌زه‌بی په‌ڵه هه‌ورێكی ره‌ش”.
هه‌ر له په‌یامه‌كه‌ی دا كۆسره‌ت ره‌سوڵ ده‌شلێـ” ئێستا دانیشتووانی ره‌سه‌نی شاره‌كه به ته‌واوی پێكهاته‌كانیه‌وه وه‌ڕس و هه‌راسان كراون و ناوشاره‌كه و ده‌وروبه‌ریشیان لێكرده‌ونه‌ته سه‌ربازگه‌یه‌كی وێرانه، كه سیمای مه‌ده‌نی و شارستانی تیادا لاواز كراوە، ده‌شلێـ” ئه‌وه خودی كورد و كه‌ركووكیه‌كان نین به ته‌نها كه بانگه‌شه بۆ كوردستانیبوونی كه‌ركووك ده‌كه‌ن، به‌ڵكو ئه‌وه راستییه كه مێژوو سه‌لماندوویه‌تی و له‌دێرزه‌مانیشه‌وه ناحه‌زانی نه‌ته‌وه‌كه‌مان له پێش دۆسته‌كانمان دركیان به‌و راستییه كردووه”.
هه‌روه‌ها كۆسره‌ت ره‌سوڵ ده‌شلێـ”هه‌ربۆیه شاری كه‌ركووك له ویژدانی هه‌ر كه‌ركووكییه‌ك و بگره هه‌ركوردێكی نیشتمانپه‌روه‌ریشدا، شارێكی كوردستانیه و هه‌ر به‌كوردستانیش ده‌مێنێته‌وه، لە بەشێكی دیكەی پەیامەكەی كۆسرەت رەسوڵ ھاتووە: “ئەم ھەلومەرجە ناھەموارەی ئێستا لە کەرکووکدا بەرقەرارە تەمەنی کورتە و رۆژی سەرفرازبوون و رزگاربوونتان لەو نەھامەتیانە زۆرنزیکە. ئامادەگی ئێوەی کەرکووکییە رەسەنەکان بە گوڕ و تین و حەماسی شۆڕشگێڕانەتانەوە بۆ ھاتنە مەیدانی خەباتی دیموکراسیانە وسووربوونتان لەسەر بە ئازادی ژیان و بە دەستھێنانی سەرفرازی ھەمیشەیی زامنی تەواوی ھەڵھاتنی خۆری ئازادی و باڵا پۆشی کەرکووکە بە رەنگی ئاڵ‌و واڵای بەیداغی سەربڵندی کوردستانەوە”.