مه‌سرور بارزانی: نه‌ورۆز لای ئێمه به‌گژداچوونه‌وه‌ی سته‌م و به‌ده‌ستهێنانی ئازادی و سه‌رفرازییه
راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی كوردستان مه‌سرور بارزانی له په‌یامێكی پیرۆزبایی جه‌ژنی نه‌ورۆزدا، رایدهگهێنێت، ئه‌م جه‌ژنه نه‌ته‌وه‌ییه، بۆ ئێمه‌ی گه‌لی کورد مانا و تایبه‌تمه‌ندی خۆی هه‌یه، له‌لایه‌ک ده‌ستپێکی ساڵێکی نوێیه، له‌لایه‌کی دیکه‌شه‌وه به‌گژداچوونه‌وه‌ی سته‌م و به‌ده‌ستهێنانی ئازادی و سه‌رفرازییه”.
له تۆری كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك له هه‌ژماری فه‌رمی خۆی دا مه‌سرور بارزانی راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی كوردستان له‌په‌یامێكی پیرۆزبایی جه‌ژنی نه‌ته‌وه‌ی نه‌ورۆزی دا، رایدهگهێنێت”گه‌لی کوردستان ئێستا به قۆناغێکی سه‌ختدا تێده‌په‌ڕێت، به خۆڕاگری و ئیراده‌ی ئه‌م خه‌ڵکه سه‌ربه‌رزه‌وه به‌رانبه‌ر هه‌موو ئه‌وسه‌ختیانه وه‌ستاینه‌وه، بۆیه خه‌ڵکه خۆڕاگره‌که‌مان شایسته‌ی رێز و سوپاسه،هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: “دڵنیایین ده‌رفه‌تی ده‌ربازبوون له‌و گرفتانه و دابینکردنی ئاینده‌یه‌کی باشترمان له پێشه، ئه‌وه‌ش به یه‌کڕیزی نێوماڵی کوردستان. له‌م روانگه‌یه‌وه، هیوادارم جه‌ژنی نه‌ورۆز ببێته ئه‌و ده‌رفه‌ته بۆ یه‌کڕیزی نێوان دڵسۆزان و تێکۆشه‌ران، له‌پێناو سه‌رخستنی ماف و داوا ره‌واکانی گه‌له‌که‌مان”.
هه‌ر له په‌یامه‌كه‌ی دا راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی كوردستان ده‌شلێ”سه‌ری ساڵی نوێی كوردی و جه‌ژنی نه‌ته‌وه‌یی نه‌ورۆز، له خانه‌واده‌ی سه‌ربه‌رزی شه‌هیدان، پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌کان، كارمه‌ندانی داموده‌زگاكانی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێم و گه‌لی كوردستان پیرۆز ده‌كه‌م”.