به‌وێنه‌، هێزه‌كانی دژه‌ تیرۆری عێراقی و یه‌كێتی بۆ سه‌ركووتی كه‌ركووكیه‌كان بڵاوه‌یان پێكراوه‌ له‌كه‌ركووك

به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كانی ده‌ستی خواكوڕك كه‌وتووه‌، بۆ رێگری كردنی له‌خه‌ڵكی كه‌ركووك و خرۆشانیان له‌ كه‌ركووك، هێزه‌كانی دژه‌ تیرۆری عێراقی و یه‌كێتی بۆ سه‌ركووت كردنی خه‌ڵكی كه‌ركووك، بڵاوه‌یان پێكراوه‌، كه‌ له‌دوایی خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ر، شاره‌كه‌یان له‌لایان خیانه‌تكارانی 16ی ئۆكتۆبه‌ر” بافل تاڵه‌بانی و لاهور جه‌نگی و ئاراس جه‌نگی و ئاڵا تاڵه‌بانی” فرۆشرا به‌ میلیشیاكانی حشدی شه‌عبی”.

خه‌ڵكی شاری كه‌ركووك وێنه‌كانی هێزه‌ بڵاوه‌ پێكراوه‌كانیان بڵاو كردۆته‌وه‌، كه‌ هێزه‌كانی دژه‌ تیرۆری یه‌كێتی و عێراقی به‌یه‌كه‌وه‌ به‌مه‌به‌ستی رێگری كردن له‌ جوڵانه‌وه‌ی كوردانی كه‌ركووك بەرامبەر بە داگیرکردنی شارەکەیان لە دوای خیانەتی ١٦ی ئۆکتۆبەر، هێزێکی زۆری دژە تیرۆری عێراق و دژە تیرۆری یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە شەقامەکانی کەرکووک بڵاوەیان پێ کراوە.

هه‌ر به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كانی ده‌ستی خواكوڕك كه‌وتووه‌” لە کاتێکدا بڕیارە ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە  ٢٠ی ئاداری ٢٠١٨، لە شاری کەرکووک ئاگری نەورۆز بکرێتەوە و کوردانی شارەکە یادی نەورۆز و یادی ڕاپەڕینە مەزنەکەی بەهاری ١٩٩١ بکەنەوە، هێزەکانی دژە تیرۆری عێراق و هێزێکی زۆری دژە تیرۆری یەکێتی لە کوچە و کۆڵانەکانی کەرکووک بڵاوەیان پێ کراوە، هه‌ر به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كان ئەرکی هێزەکەی سەر بە گرووپی خیانەتی ١٦ی ئۆکتۆبەر، هاوکاریکردنی هێزی دژە تیرۆری عێراقە لە کۆنتڕۆڵکردنی هەر جموجۆڵێکی کوردانی کەرکووک دژی هێزە عێراقییەکان.

شاخه‌وان عه‌بدولڵا له‌ لێدوانێكی میدیایی رایگه‌یاندبوو، کە لاهوور جەنگی و دژە تیرۆری یەکێتی بەڵێنیان بە هێزەکانی عێراق داوە، ڕێگە لە هەر ڕاپەڕینێکی کوردانی کەرکووک لە دژی هێزەکانی عێراق بگرن سه‌ركووتیان بكه‌ن و رێگا نه‌ده‌ن هیچ بكه‌ن”.

 
Back to top button