چه‌ندین زانیاری له‌باره‌ی پاره‌كه‌ی به‌غدا له‌زاری سكرتێری ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران ئاشكرا ده‌بێت
سكرتێری ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌باره‌ی ناردنی بره پاره‌یه‌ك له‌به‌غدا، ده‌لێـ”بانکی ناوەندی بە نووسراوی ژماره 1638 لە 19/ 3/ 2018 بڕیاری داوە بە خەرجکردنی بڕی317 ملیار و 540 ملیۆن و 465 هەزار دینار، بۆ شایستەی دارایی گشت مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بە مووچەی هێزەکانی پێشمەرگەشەوە، هه‌روه‌ها ده‌شلێـ”بۆ چارەسەرکردنی ئەو بابەتە دەبێت چاوخشاندنەوە بەو شایستە داراییە تەرخانکراوەی بۆ هەرێمی کوردستان لە بودجەی 2018 دانراوە بکرێت، چونکە ئەو پارانەی بۆ مووچەخۆران و خانەنشینان دانراون، بەشی هەموو مووچەخۆران ناکات تا بەتەواوی مووچەکانیان وەربگرن”.
د. ئامانج ڕەحیم، سکرتێری ئەنجومەنی وەزیرانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، هه‌روه‌ها ده‌شلێـ”کە دەمێنێتەوە سەر ئەوەی ئایا هەرێمی کوردستان لەو نەوتەی ڕاستەوخۆ هەناردەی دەکات چەندی دەست دەکەوێت؟، ئەو داهاتەی لەبەر دەستیەتی چەندە؟، بۆ ئەوەی لەگەڵ ئەو پارەیەی بەغدا تێكه‌ڵی بکات و پێکەوە مووچەی پێ بدات، گوتیشی: “وەزارەتی دارایی گوتوویەتی بەبێ پاشەکەوت پێویستمان بە 900 ملیار دینارە تا وەک ساڵی ۲۰۱۳ مووچەی پێ بدەین، هه‌روه‌ها ده‌شلێـ”دیار نییە و نازانرێت، چونکە تا ئێستا یاسای بوودجەی ۲۰۱۸ی عێراق نەکەوتووتە بواری جێبەجێکردنە، لە کاتێکدا بەپێی دەستوور هەرێمی کوردستان مافی خۆیەتی شایستەی دارایی خۆی پێ بدرێت، لەگەڵ ئەوەشدا لایەنی عێراقی دەڵێن شایسته داراییەكانى هەرێمی کوردستان بۆ مووچەخۆران بریتییە لە 317 ملیار کە پیشمەرگەشی تێدایە، ئەگەر ئەوان بەردەوام بڵێن ئەمە شایسته‌ى مووچەخۆرانە، ئەوا بێگومان هەرێم ناتوانێ مووچەی ته‌واو بدات، تەنیا لە حاڵەتێکدا نەبێ، ئەویش (ساف)ی ئەو داهاتەی لە هەناردەی ڕاستەوخۆی نەوت بۆ دەمێنێتەوە بەشی ئەوە بکات”.
هه‌روه‌ها سكرتێری ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی له‌باره‌ی رازیبوون و نه‌بوونی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به ناردنی 317 ملیار دیناره‌كه ئامانج ره‌حیم ده‌شلێـ”ئەمێنێتەوە دوای ئەوەی ئەبێ کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران بە ئامادەبوونی وەزیری سامانە سروشتییەکان و وەزیری دارایی و ئابووری بکرێت، بۆ خستنەڕووی ئەگەرەکان و بڕیارەکان، ئینجا قسه‌ی كۆتایی ده‌كرێت”.