له‌كه‌ركووكی فرۆشراوی 16ی ئۆكتۆبه‌ر ته‌رمی دوو هاوڵاتی دۆزرایه‌وه‌

سه‌رچاوه‌یه‌كی پۆلیسی كه‌ركووك به‌ شه‌فه‌ق نیوزی راگه‌یاندووه‌، ئه‌مرۆ سێشه‌ممه‌، بنكه‌ی پۆلیسی دۆمیز، به‌یانی ئه‌مڕۆ ئه‌و دوو ته‌رمی دۆزیوته‌وه‌، كه‌ پێده‌چێت دوای كوژرانییان سووتێندرابن و ته‌رمه‌كانیشیان له‌سه‌ر رێگه‌ی “كۆمپانیای تاریق” فڕێداوه‌.

سه‌رچاوه‌كه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه‌، كه‌ ، به‌هۆی سووتانی ته‌رمه‌كان، تا ئێستا ناسنامه‌ی كوژراوه‌كان ئاشكرا نه‌بوونه‌ و ته‌رمه‌كانیش بۆ پشكنین گوازراونه‌ته‌وه‌ پزیشكی دادی كه‌ركووك”.

دوایی فرۆشتی كه‌ركووك، له‌ خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ر له‌لایان بافل تاڵه‌بانی و لاهور جه‌نگی و ئاراس جه‌نگی و ئاڵا تاڵه‌بانی” به‌ میلیشیاكانی حشدی شه‌عبی رۆژانه‌ تاوانه‌كان دژی هاوڵاتیانی شاری كه‌ركووك زیاتر ده‌بێت، له‌دواین په‌یامیشی دا به‌بۆنه‌ی سالیادی راپه‌رینی كه‌ركووك و نه‌ورۆز جێگری یه‌كه‌می سكرتێری گشتی یه‌كێتی( كۆسره‌ت ره‌سوڵ) دا رایگه‌یاند ئێستا شاری كه‌ركووك بۆته‌ سه‌ربازگه‌یه‌ك و ته‌واوی سیمای شارستانی و پێكه‌وه‌ژیانی تێدا نه‌ماوه‌ و وێران بووه‌”.

Back to top button