محه‌مه‌د حاجی محموود: بێده‌نگی سه‌رۆك بارزانی ئاشكرا ده‌كات رۆژی خیانه‌ته‌كه‌ش ئاشكرا ده‌كات
له دیمانه‌یه‌كی دا له‌گه‌ڵ رووداو، محمه‌د حاجی محموود چه‌ند نهێنیه‌ك ئاشكرا ده‌كات و رایده‌گه‌ێنێت، كه 12ی ئۆكتۆبه‌ر خیانه‌ته‌كه كرا و له 16ی ئۆكتۆبه‌ر ته‌واو بوو، ده‌شلێـ”هەر لە 12ی ئۆكتۆبەر هەموو شوێنەكان رادەستی عێراق كرابوون، تەنیا سەنتەری كەركووك مابوو. بەدرێژایی بەرەكانی شەڕ، لە ناوچەی سەبعە نیسانی نزیك حەمرین و ناوچەی داقوق و دوزخورماتوو و مریەم بەگ لە 12 و 13 و 14ی مانگ هەموویان رادەستكرابوون”.
كاكه حه‌مه هه‌روه‌ها باس له پیرۆزبای كه‌وتنی كه‌ركووك له‌نێوان حزبه‌كان ده‌كات ده‌شلێ پارتی ئاگادار بوو له پاشه‌كشه‌كانی پێشمه‌رگه له چه‌ند ناوچه‌یه‌ك و ده‌لێـ”پارتی لەو ناوچانە هێزی هاوبەشی هەبووە و لەوێ بووە، قابیلە ئاگادار نەبێ چی كراوە و چی نەكراوە؟ بەڵام پاساوەكان وابوون كە ئەگەر ئەو هێزانە نەكشێنەوە شەڕی قورس روودەدات و رەنگە پێشمەرگە شەڕی پێنەكرێ، بەڵام ئەی شەڕی داعشمان چۆن كرد! بەهەرحاڵ 16ی ئۆكتۆبەر كۆتایی مەسەلەكە بوو. تۆ ببینە كە كەركووك داگیر كرا، هەندێك لە حیزبەكان مژدەی سەركەوتنیان بەیەكتری دەدا. ئەوەش مانای ئەوەیە تۆ لەنێو میللەتەكەتدا كێشەت هەیە و بەیەكەوە نین. ئێستا دۆخەكە وای لێهاتووە هەر كەس و حیزبێك هەڵدەستێ، هەر لەخۆیەوە دەڕوات بۆ بەغدا و بەناوی كوردەوە قسە دەكات. لەوەش خراپتر وای لێهاتووە رێگای بەغدایان گۆڕیوە بە نەجەف. لەم رۆژانە پێنج حیزب چووبوون بۆ نەجەف و دەیانگوت پێنج حیزبە سەرەكییەكە چوون! بەڵام بەڕاستی پێنج حیزبی بچووك بوون و لەگەڵ مەلایەكی بچووك دانیشتبوون، چونكە ئایەتوڵڵا سیستانی ئامادە نەبووە بیانبینێ. ئەو شاندە چوون لە مەزارگەی ئیمام عەلی دانیشتوون و پاڕاونەتەوە بۆ ئەوەی مەلایەك بیانبینێ. تۆ ئەوەندە خۆت بچووك بكەیتەوە بڕۆی لەمەلایەك بپاڕێیتەوە! كورد دۆخی ئەوەندە خراپە دەبێ بچی بپاڕێیتەوە و دەستی عەبادی ماچ بكەی”.
هه‌روه‌ها كاكه حمه باس له بێده‌نگی سه‌رۆك بارزانی ده‌كات و ده‌لێـ” من بریكاری بارزانی نیم به‌ڵام خۆتان دەزانن زۆرتر لە دوو ساڵ ئەو حیزبانە هەموو كێشەكانیان لە بارزانیدا كورت كردبووەوە و دەیانگوت ئەگەر بارزانی وازبهێنێ دنیا دەبێتە شامی شەریف، بۆیە وا دەزانم بارزانی لەو روانگەیەوە بێدەنگی هەڵبژاردووە بۆ ئەوەی حیزبەكان خۆیان كێشەكانیان چارەسەر بكەن. ئەمریكا و ئەوروپا و بەریتانیا و عێراقیان لێ تێگەیاند، منیش لە جیاتی بارزانی بم هەروا بێدەنگ دەبم. باشە كە بارزانی وازی هێنا و بێدەنگە، حیزبەكان چی‌یان كردووە؟ دۆخەكە بێ سەروبەر بووە، كوردێك سەرۆكی كوتلەیەكی پەرلەمانییە، سەری لە كوتلەیەكی عەرەبییەوە دەردەچێ! ئه‌مه‌ی لێ به‌رهه‌م هات پاشه‌كشه‌ی بارزانی”.
هه‌روه‌ها ده‌شلێـ” ئەو سەرۆكی حیزبێكە كە لە پەرلەمانی كوردستان گەورەترین فراكسیۆنە و لە بەغداش حیسابی بۆ دەكرێ. ئێ پەرلەمان حیزبەكان پێكیانهێناوە و وەك سەرۆكی حیزب رەنگە بڕیار بدات، بەڵام ئەو سەرۆكی هەرێم نییە. لە بەغدا خۆ مالیكی سەرۆكوەزیران نییە، بەڵام 91 كورسی پەرلەمانی هەیە و چی بوێت لە عێراقدا دەیكات.
له‌باره‌ی بابه‌تی ریفراندۆم و ئه‌نجامه‌كانی محه‌مه‌د حاجی مه‌حموود ده‌شلێـ”من دەڵێم لە مێژووی كورددا ئیشێكی باش كرابێت ریفراندۆم بووە. نە لەرابردوو كراوە و نەدەشكرێ. ریفراندۆم هەنگاوێكی گرنگ و مێژوویی بوو. بۆ ئەوانەی دەنگیان داوە و بۆ خەڵكی كوردستان و بۆ سەرۆكی هەرێمی كوردستان. یەك حیزبیش دژی نەبووە بە ئاشكرا، رۆژی دەنگدانەكەش ئەو سەركردانەی كە ئێستا رەخنەی لێدەگرن، پەلەیان بوو لەسەر سندووقەكان دەربكەون. ریفراندۆم 10 جاری دیكەش بكرێ، هەر كاری بۆ دەكەم و دەنگیشی بۆ دەدەم. ریفراندۆمی بكرایە و نەكرایە، ئەوان هەر پەلاماری كەركووكیان دەدا و لە ئەرشیفی (رووداو)دا ماوە كە چەند جار گوتوومە ئۆپەراسیۆنی حەویجە بەنیازی پەلاماردانی كەركووك دواخراوە، هه‌روه‌ها ده‌شلێـ” ریفراندۆمی حكومەت و حیزبەكان و سەرۆكی هەرێم نەیانكردووە تاوەكو هەڵیبوەشێننەوە یان سڕی بكەن. ئەوە تەنیا بۆ لەبیربردنەوەی كێشەكانە بۆ ماوەیەك. ئەگەر ریفراندۆم بكەیتەوە بۆ هەڵوەشاندنەوەی، دەبێ لە كەركووك و زوممار و هەموو ناوچەكان دیسانەوە بكرێتەوە و 93%ی خەڵك دەنگ بدەنەوە. ئایا ئەوە دەكرێ؟ ئێستا لە ئەرشیفی پایتەختەكانی هەموو دونیادا نووسراوە، رۆژی 25ی ئەیلولی 2017 كورد چوونە سەر سندووقی دەنگدان و 92% گوتیان دەمانەوێ لە عێراق جیاببینەوە.
له‌باره‌ی ئه‌نجوومه‌نی پاڵای پارته سیاسیه‌كان و مانه‌وه‌ی ئه‌و ئه‌نجوومه‌نه، محه‌مه‌دی حاجی محموود ده‌شلێـ”ماوەی پێنج مانگە كۆبوونەوەی نەكردووە. خۆ لە ماوەی ئەو 5 مانگەی كە بارزانی سەرۆكی هەرێم نەماوە، كەسێكی دیكە نییە حیزبەكان كۆبكاتەوە. لێرەوە داوا لە كاك مەسعود دەكەم حیزبەكان كۆبكاتەوە.