“لاهور ضیف غیر مرحب”
یاد سرێشمەیی
“لاهور ضیف غیر مرحب”
دەزانی یانی چی.
واتا حسن پلایس ساحێب ماڵ تۆ میوان.
هەموو جولەو فشەفشەکانی لاهور لە سەردانە تەوقیتکراوەکەی بۆ کەرکووک، بۆ ئەوەیە، داگیرکاریەکەی کەرکووک جوان وێنا بکات، شار بەشامی شەریف بێنێتە بەرچاو.
کەچی ئەوە دەیبینن داگیرکارانیش پێداهەلگوتنی ئەویان قبولنیە، ئەو لاهورەی دوێنێ ساحێب ماڵ خاوەن سەنتەنەتی هێزە ڕەشەکەی کەرکووک کە بە سزایی ئوتوکردنی گیانی هاوڵاتیان و چاندنی ترس دەهات و دەچوو، ئەمڕۆ میوان.
چ جۆرە میوانێک، بەر لەوەی بچێتە ناو کەرکووک دەبێ ئاڵای سەر ئۆتۆمبێلەکانی دابگرێت، ئەو میوانەی تەنها ۷۲ کاتژمێر بۆی هەیە بمێنێتەوە.
ئەو میوانەی٤ ئۆتۆمبێلی سەربازی حەشد، سنور بۆ ۱٦ ئۆتۆمێلێ سەربازی ئەو دیاری دەکەن.
بۆ ئەوەی لاهور لێی تێبگات، بەزمانی ئەو قسەدەکەم، بەخیانەتی کەرکووک ئێستا حەشد و حەسەن پلایسەکانی، ڕاکان و بەعسیەکانی دیکە، ئەو کەرکووکەی بە قودس ناوی دەبات، ئەوان سەرپەرشتیار و تۆ میوانی ڕەزاقورس، (کورە شەکرت شکان، ئەوەی تر نالێم) سێ ڕۆژی مانەوەت دەکەیت بەچوار.
تۆ میوانیت، ئەی ئەو سەتان هەزار دایک و خوشکانەی لەناچاری لەوێ ماونەتەوەو ژیان دەکەن دەبی چی بن بۆ ڕاکان و حەسەن پلایسەکان.