كۆسرەت رەسوڵ: كەركووك بە بەرنامەیەكی پێشوەختە بۆ داڕێژراو داگیر كرا
بە بۆنەی هاتنەوەی جەژنی نەورۆز و سەری ساڵی كوردی بەبۆنەی ساڵیادی راپەڕینی خەڵكی كەركووك لە دژی رژێمی بەعسی عێراقی لە بەهاری 1991، پەیامێكی بڵاو كردووەتەوە و تێیدا رایگەیاندووە، ”ناحەزانی نەتەوەكەمان لە پێش دۆستەكانمان“ دركیان بەوە كردووە، كە كەركووك كوردستانییە, هەروەها دەشلێت:” كەركووك بە ”بەرنامەیەكی پێشوەختە بۆ داڕێژراو“، لەلایەن میلیشیاكانی حەشدی شەعبییەوە داگیر كرا.
كۆسرەت رەسوڵ عەلی، جێگری سكرتێری گشتیی یەكێتی لە پەیامێكدا، بەبۆنەی ساڵیادی راپەڕینی خەڵكی كەركووك لە دژی رژێمی بەعسی عێراقی لە بەهاری 1991، پەیامێكی بڵاو كردووەتەوە و تێیدا رایگەیاندووە، ”ناحەزانی نەتەوەكەمان لە پێش دۆستەكانمان“ دركیان بەوە كردووە، كە كەركووك كوردستانییە.
لە پەیامەكەیدا، كە وێنەیەكی گەیشتووەتە (خواكوڕك)، كۆسرەت رەسوڵ عەلی رایدەگەیەنێت، ئێستا كەركووك بە ”بەرنامەیەكی پێشوەختە بۆ داڕێژراو“ داگیر كراوە و كەوتووەتەوە ”ژێر غەزەبی پەڵە ھەورێكی ڕەشی زریاناوییەوە“.
جێگری سكرتێری گشتیی یەكێتی ئاماژەی بەوەش كردووە، كە داگیركردنی كەركووك ەلایەن میلیشیاكانی حەشدی شەعبییەوە ”ژیان و گوزەرانی لە خەڵكەكەی تاڵ كردوە و دانیشتوانی ڕەسەنی شارەكەی وەڕس و ھەراسان كردووە و ناوشارەكەو دەوروبەریشیان لێكردونەتە سەربازگەیەكی وێرانە كە سیمای مەدەنی و شارستانی تیادا لاواز كردووە“.
كۆسرەت رەسوڵ عەلی، كە دوای داگیركردنی شارەكە لەلایەن ئەو میلیشیایانەوە رایگەیاند، گرووپێكی ”كاڵفام“ی ناو یەكێتی خیانەتی كرد و شارەكەی رادەستی ئەو میلیشیایانە كرد، دڵنیایی دەدا لەوەی ”ئەم ھەلومەرجە ناھەموارەی ئێستا لە كەركوكدا بەرقەرارە، تەمەنی كورتە و ڕۆژی سەرفرازبوون و ڕزگاربونتان لەو نەھامەتیانە زۆر نزیكە“.
ڕۆژی 16ی ئۆكتۆبەر، كەركووك، خورماتوو و ناوچەكانی دەوروبەری كەوتنە ژێر دەستی میلیشیاكانی حەشدی شەعبی و هێزەكانی عێراق، دواتر هەریەك لە كۆسرەت ڕەسوڵ عەلی، جێگری یەكەمی سكرتێری گشتیی یەكێتی و شێخ جەعفەر مستەفا، ئەندامی مەكتەبی سیاسی و فەرماندەی یەكەی 70ی هێزی پێشمەرگەی كوردستان، ئاشكرایان كرد كە گرووپێكی نێو یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لەمەدا بەرپرسیارن و ڕێككەوتنی ژێربەژێریان لەگەڵ میلیشیاكانی حەشدی شەعبی و هێزەكانی عێراق كردووە و بەو هۆیەوە سەدان پێشمەرگە و هاووڵاتی شەهید و بریندار بوون و نزیكەی 200 هەزار كەسیش ئاوارە بوون.
رۆژی 21/3/1991، خەڵكی كەركووك هاوشێوەی هەموو شارەكانی دیكەی باشووری كوردستان، لە دژی رژێمی بەعس و دامودەزگا داپڵۆسێنەرەكانی راپەڕین و بە پاڵپشتیی هێزەكانی پێشەرگەی كوردستان، شارەكەیان رزگار كردەوە.