سیستانی رازی نیە جێنشینی سعوودیە سەردنی عێراق بكات
دوای ئەوەی لە میداكانی عێراق بڵاوكرایەوە كە جێنیشینی سعودیە بەو نزیكانە سەردانی عێراق دەات سەرچاوەیەكی نزیك لە سیستانی، حكوومەتی عێراق ڕەتی كردەوە، كە جێنشینی سعوودیە بیەوێت بەم نزیكانە سەردانی بەغدا و نەجەف بكات.
هەروەها سەعد حەدیسی، گوتەبێژی نووسینگەی حەیدەر عەبادی، سەرۆك وەزیرانی عێراق، لەبەیاننامەیەكدا، ڕای گەیاند: “عێراق دەرگای واڵایە بۆ هەموو وڵاتانی دۆست بە ئامانجی پتەوكردنی پەیوەندییەكانی بەپێی بەرژەوەندیی هاوبەش”.
ئاماژەی بەوەشدا، كە ئەو هەواڵەی لە میدیاكاندا لەبارەی سەردانی محەمەد بن سەلمان، جێنشینی سعوودیە، بڵاوكراوەتەوە و گوایە بەم نزیكانە سەردانی بەغدا دەكات، دوورە لە ڕاستییەوە.
پێشتر لە میدیاكانی عێراق هەواڵی سەردانی جێنشینی سعوودیە بۆ بەغدا ونەجەف بەم نزیكانە، بڵاوكرایەوە، بەڵام دوێنێ سەرچاوەیەكی نزیك لە عەلی سیستانی، مەرجەعی باڵای شیعەكان لە عێراق، ڕای گەیاند، كە “مەرجەع” بەتوندی ئەو سەردانە ڕەت دەكاتەوە.
ئاشكراشی كرد، كە لایەنە پەیوەندیدارەكان ئاگادار كراوەتەوە، كە ئەگەر محەمەد بن سەلمان سەردانی عێراق بكات و لەو سەردانەیەدا وەك بڵاوكراوەتەوە، سەردانی نەجەف بكات، تەنها (بەشیر نەجەفی) كە یەكێكە لەمەرجەعەكان، پێشوازیی لێدەكات.