فەرماندەیەکی پێشمەرگە: لاهور جەنگی بۆ ئەوە چووبوە كەركووك تا رێگر بێت لە سەرهەڵدانی جەماوەری كورد لە شارەكە

دوای ئەوەی دوێنێ‌ لاهور جەنگی چووە شاری كەركووك, پارێزگاری سەپێندراوی شارەكە رایگەیاند:” كە تەنها بۆماوەی تەنها دوو كاتژمێر مۆلەتی بەرێوەچوونی ئاهەنگی نەورۆز دراوە, لاهور و هێزەكەی دوای چەند كاتمژێرێكی دیكە دەبێت شارەكە چۆلبكەن, فەرماندەیەكی پێشمەرگەش ئاشگرای دەكات كە چوونی لاهور بە رێككەوتن بووە تەنها بۆ رێگری كردن لە سەرهەڵدانی جەماوەری كورد لە شارەكەدا.

حەمە ڕێگر، جێگری بەرپرسی فەرماندەی میحوەری پردێی هێزی پێشمه‌رگه‌ ڕایگەیاند: ”بەپێی زانیارییەکانی ئێمە کاتژمێر 6ی ئیوارە لاهور و هێزەکەی لە کەرکووک دەرکراون، چونکە دەزگا ئەمنییەکانی عێراقیش ڕایانگەیاندبوو کە ماوەی 2 کاتژمێریان پێ داون کە لە کەرکووک دەربچن، هەروەها پێیان گوتووە بۆ ئاژاوە هاتووین، بەلام لە هەمان کاتدا ئەو بۆیە ڕۆشتبوو بۆ شاری کەرکووک تا ڕێگری لە هەر جموجوڵێکی کورد و ئەو کەسانەی داخ لە دڵن هەروەها ئەگەر بۆ گەرانەوەیان هەیە بۆ کەرکووک بکات“.

ئەو فه‌رمانده‌یه‌ی پێشمه‌رگه‌ دەشڵێت: ”ڕێککەوتنێک هەیە لە نێوان حەشد و گروپەکەدا و داوایان کردووە، کە بینە کەرکووک بۆ پاراستنی دامودەزگاکانیان لە نەورۆزدا، لاهور جەنگی بۆ پاراستنی حەشدی شەعبی و دەزگا ئەمییەکانی عێراق چووە، چونکە حکوومەتی عێراق مەترسی ئەوەی لادروست بوو کە لە کەرکووک دا دیسانەوە ڕاپەڕین بکرێ“.

گوتیشی: ”گومانی تێدانییە ئەم کارەی لاهور جەنگی و هێزەکەی زۆر لە خیانەتی 16ی ئۆکتۆبەر کە لە کەرکووکییەکان کردیان گەورەتربوو، چونکە ئەم ئە ئێوارەیە لە پێشی ئەواندا لە کوڕی کورد درا کە ئاڵای کوردستانی هەڵکردووە، تەقە بەسەر خەڵکدا دەکرێ، کەچی ئەوان بێدەنگن و هاوکاری عێراقییەکان دەکەن“.

Back to top button