بەغدادی پایتەختی عێراق دەبێتە خراپترین شار لە ناو ھەموو ولاتانی جیھان
لە شاربژێری کە سیستەمی جیاکردنەوە و بەراوردکردنی پایتەختەکانی جیھانە بۆ ۲۰۱۸ بغداد و ڤیەننا ژمارەی پێوانەییان شکاند بەلام بە دوو ئاراستەی زۆر جیاواز .
ڤیەننای پایتەختی نەمسا بە باشترین و زیندووترین و چالاکی ترین و ئارامترین شاری جیهان ، بەغدای پایتەختی عێراقیش بە خراپترین شار هەڵبژێردرا چونکە لە ماوەی ساڵی رابردوو نەیتوانیوە ھیچ تۆمارێکی ئاوەدانی و ئاسایش و فەرھەنگی و ژیاری و ھونەری تۆمار بکات کە شیاوی ھەلسەنگاندن بێت، رادەی تاوان و نائاسایی باری ئاسایش و سیاسی و دیاردەی جەنگی مەزھەبی و ئاینی بەردەوامە تێدا و ئەم داتایانەش تەواو لە بەرز بوونەوەدا بووە.
دەزگای “مێرکۆری” نێودەوڵەتی، بۆ خۆشگوزانی و خزمەتگوزاری لە ٢٠ مین ساڵیۆگەری پێشبرکیێ شاربژێری خۆیدا بۆ بەراوردكاری لەنێو -231 – شاری – میترپۆلیتان – زیندووی جیهاندا، بۆ ئەمساڵی 2018 شاری ڤیەننای پایتەختی نەمسای بە باشترین و زیندووترین شاری جیهان هەڵبژاردووە، بەغدای پایتەختی عێراقیش بە خراپترین شار.
وردەکاری و ئەنجامی شاربژێرییەكەدا، كە لەلایەن رۆژنامەی -رۆیتەرز-ەوە بڵاوكراوەتەوە، ئاماژە بەوە دراوە كە دەزگای مێرکۆری بۆ ڕیزبەندی شارەكانی جیهان و ئاستەکانیان، هەڵسەنگاندنی بۆ ڕێژەی تۆماركردنی تاوان لە شارەكان، لەگەڵ ئاستی و چاودێری تەندروستی و پەروەردە و خزمەتگوزاریە گشتییەكان و خۆشگوزەرانی و چالاکیە کولتوری و ژیارییەکان و نیشتەجێبوون و ئازادییەکان و ئازادی تاكەكەسی كردووە.