دواین زانیاری له‌باره‌ی گرێبه‌ستی حكومه‌تی هه‌رێم له‌گه‌ڵ هەردوو کۆمپانیای دانە گاز و نەفتی هیلال
به‌گوێره‌ی زانیاری میدیاكان هه‌ردوو كۆمپانیایی، دانە گاز و نەفتی هیلال گرێبەستێکیان لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ دابینکردنی گاز لە کێڵگەی كۆرمۆر واژۆکردووە، هه‌ر به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كان، گرێبه‌سته‌كه بۆ زیاد كردنی به‌رهه‌مهێنانی گازه بۆ زیاد كردنی كاره‌با له هه‌رێمی كوردستان”.
هه‌ر به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كان،كۆنسۆرتیۆمى (پێرڵ پترۆلیۆم) كه له‌لایه‌ن هه‌ردوو كۆمپانیای ئیماراتی “نه‌وتی هیلال و دانه گاز”ـەوه سه‌رپه‌رشتیده‌كرێت، گرێبه‌ستێكی 10 ساڵی له‌گه‌ڵ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان واژۆكردووە، “بۆ دابینکردن و فرۆشتنی بڕی ئەو گازە زیادەیەی کە بڕیارە ئەمساڵ هەردوو کۆمپانیا لە کێڵگەی كۆرمۆر بەرهەمیبهێنن، بەمەبەستی بەکارهێنانی بۆ بەرهەمهێنانی کارەبا،گرێبەستەکەی هەردوو کۆمپانیا لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان له 30-1-2018 لەنێوان ئاشتی هەورامی، وه‌زیری سامانه سرووشتییه‌كان و مەجید جەعفەر، سه‌رۆكی جێبه‌جێكاری كۆمپانیای نه‌وتی هیلال و د. پاتریك ئه‌ڵمان وارد، سه‌رۆكی جێبه‌جێكاری كۆمپانیای دانه گاز واژۆکراوە.
هه‌ر به‌گوێره‌ی زانیاری میدیاكان، ئامانج لەو گرێبەستە زیادكردنی به‌رهه‌مهێنانی گازه له كێڵگه‌ی كۆرمۆر به‌ڕێژه‌ی 80 ملیۆن پێ سێجا له رۆژێكدا پێش كۆتایی 2018، ئەوە لەکاتێکدا ئاستی ئێستای بەرهەمی گازی کێڵگەی كۆرمۆر 305 ملیۆن پێ سێجایە، بەوشێوەیەش تاوەکو کۆتاییەکانی 2018 ئاستی بەرهەمی کێڵگەکە بۆ 385 ملیۆن پێ سێجا بەرزدەبێتەوە،له ئابی ساڵی رابردوودا، پێرڵ پترۆڵیۆم کێشەکانی لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان چارەسەرکرد، بەو شێوەیەش بڕی یه‌ك ملیار دۆلاری له حكومه‌تی هه‌رێمی کوردستان وه‌رگرت، لە به‌رامبه‌ریشدا کۆمپانیاکە پابەنددەبێت به فراوانكردنی وه‌به‌رهێنان له پڕۆژه‌كانیان له هه‌رێمی كوردستان، وەک لێدانی چه‌ند بیرێك له هه‌ردوو كێڵگه‌ی كۆرمۆر و چه‌مچه‌ماڵ و دروستكردنی پاڵاوگه‌ی به‌رهه‌مهێنانی گاز و بەرهەمەکانی دیکە.
بڕیارە ئەمساڵ پێرڵ پترۆڵیۆم ئاستی بەرهەمهێنانی گازی سرووشتی و كۆندێنسه‌یت بەڕێژەی لە 25% زیادبکات، ئەوەش پاڵپشتی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکات بۆ بەرهەمهێنانی کارەبایەکی زیاتر بە تێچوویەکی کەمتر، بەپێی پلانەکە، دەبێت لەماوەی دوو ساڵی داهاتوودا کۆمپانیاکە ئاستی بەرهەمهێنانی گاز بەڕێژەی لە 120% بەرزبکاتەوە و بگاتە به‌رهه‌مهێنانی 900 ملیۆن پێ سێجا له رۆژێكدا.
قەبارەی وەبەرهێنان لەو پڕۆژەیە تاوەکو ئێستا گەیشتووەتە ملیارێک و 300 ملیۆن دۆلار، لەگەڵ بەرهەمهێنانی زیاتر لە 228 ملیۆن به‌رمیل هاوتای نه‌وت، ئەوەش بووە هۆکاری پاشه‌كه‌وتكردنی چه‌ندین ملیار دۆلار كه له كڕینی سووته‌مه‌نی لە هەرێمی کوردستان بهفیڕۆدهچوو، هه‌روه‌ها پێشتر ئاشتی هەورامی وەزیری سامانە سرووشتییەکان رایگەیاندبوو، پێشبینیدەکەن لە هەرێمی کوردستان زیاتر لە 200 تریلیۆن پێ سێجا یه‌ده‌گی گازی سروشتی هەبێت.