وێنەیەكی تاڵەبانی لەپێش كۆمپانیاكەت بدە و باج و گومرگ مەدە
خواكوڕك
سەرچاوەیەكی ئاگادار هۆكاری زۆر وێنەكانی تاڵەبانی ئاشكرا دەكات و دەلێت زۆری وێنەكانی تاڵەبانی لەناو شار و شەقامەكانی سلێمانی لەلایان كۆمپانیاكانی بازرگانی لەسلێمانی دروست دەكرێت و دادەنرێت، ئەمەش بۆ خۆحەشاردانە لە باجدان.
لەئێستادا وێنەی مام جەلال لە زۆرێک لە بازاڕ و شەقامەکانی شاری سلێمانیدا دەبیندرێت و زۆرینەیان لە لایەن کۆمپانیا جیاوازەکانەوە دروست کراوە. باس لەوەش دەکرێت کە ئەو کۆمپانیایانە بۆ بەرژەوەندی خۆیان ئەم کارە دەکەن.
ئەو سەرچاوەیە ئەوەش دەلێت پارێزگای دووەمی سلێمانی( سەردار قادر) لەبەرامبەر باج و گومرگی ئەو كۆمپانیایانە بەو وێنەیە لێیان خۆش دەبێت كۆمپانیاكانیش لە سلێمانی وێنە تاڵەبانی هەڵدەواسن.