لیمۆ نه‌خۆشی “شێرپه‌نجه‌” له‌ نێو ده‌بات و به‌ده‌یان سودی تری ته‌ندروستی هه‌یه‌

لیمۆ یەكێكە لە ميوە مزرەمەنیەكان هەندێك كەس ئارەزووی خواردنی دەكات ، زۆر بەسوودە بۆ تەندروستی و دەوڵەمەندە بە ڤیتامین سی.”
لیمۆ لەبەر تامە ترش و خۆشەكەی زۆر كات بۆ بەتامكردنی چەند جۆرێك خۆراك بەكاردەهێنرێت ، لەڕێی ئەم بابەتەوە 10 سوودی تەندروستی ئەم میوە بەتامە بزانە.
لێكۆڵینەوە نوێیەكان دەریانخستووە، ئەگەر بەراورد بكرێت بە دەرمانە كیمیاییەكان، لیمۆ (10) جار زياتر لەو دەرمانانەى به كاردين كاریگەرترە. پەیمانگەی زانستی تەندروستی ئەمریكا لە لێكۆڵینەوەیەكی نوێدا بۆیان دەركەوتووە ئەو ماددانەی لە لیمۆدا هەیە (12) جۆر لە خانەكانی نەخۆشی شێرپەنجە لەناو دەبات.

1-بۆ ئەو كەسانەی نەخۆشی ڕەبۆیان لەگەڵدایە زۆر بەسوودە ، تەنها یەك كەوچكی چێشت لە ئاوی لیمۆ یەك كاتژمێر پێش نانخواردن بخۆنەوە ، وادەكات كێشەی هەناسە توندی لای نەخۆشەكە كەمببێتەوە .

2-چارەسەرە بۆ ئازاری قاچ و پێ : هەركاتێك هەستت بە ئازار كرد لە  قاچتدا یان لەبنی پێكانتدا ئەوە تەنها پارچەیەك لیمۆ بهێنە بەو شوێنەی هەست بە ئازار دەكەیت تیایدا ، ئەمە یارمەتی كەمكردنەوەی ئازار دەدات .

3-هەركاتێك توشی پەتا و هەڵامەت بویت ئەوە لیمۆیەك بەكاربهێنە ،رٍێگەكە زۆر ئاسانە تەنها دوو لیمۆ بگوشە و بيكەرە ناو نیو لیتر لە ئاوی گەرمەوە و كەوچكێكی چێشت هەنگوينی سروشتی بۆ زیاد بكە و پێش نوستن كوپێك لەم گیراوەیە بخۆرەوە .

4-چارەسەرە بۆ قەبزی : هەركاتێك كێشەی قەبزيت هەبوو ئەوە گوشراوی نیو لیمۆ تێكەڵاوی پەرداخێك ئاو بكە دەتوانیت هەنگوین و دارچینیشی بۆ زیاد بكەیت ، ئەم تێكەڵەیە پێش خواردنی ژەمەكان بیخۆرەوە ، بەمەش ڕیخۆڵەكانت چالاك دەبێت و ژەهر و پێكهاتە نا تەندروستەكانی جەستەت دەكاتە دەرەوە .

5-خواردنی قاشێك لیمۆ دوای نانخواردن  گەدە چالاك دەكات و هەرسی گەدە ئاسان دەكات و ڕێگر دەبێت لە كۆبونەوەی غازات لەناوسكدا.

6-ئەگەر هەست بە ناخۆشی بۆنی پێكانت دەكەیت ئەوە لیمۆیەك بگوشەرە ناو دەفرێك ئاوی شلەتێنەوە و پێكانتی تێبخە ، ئەمە بۆنی پێكانت خۆش دەكات .

7-بۆ چارەسەری هەوكردنی پوك كەمێك ئاوی لیمۆ و خوێ تێكەڵاوی بڕێك ئاو بكە و غەرغەرەی پێ بكە ، ئەمە جگە لەوەی چارەسەرە بۆ هەوكردنی پوك ددانیش خاوێن دەكاتەوە و بۆنی دەمیش خۆش دەكات .

8-هەركاتێك هەستت بە سوتانەوەی گەدە كرد تەنها دوو كەوچكی چا لە ئاوی لیمۆ تێكەڵاوی پەرداخێك ئاو بكە و بیخۆرەوە .

9- چارەسەرە بۆ هەوكردنی جومگەكان چونكە لیمۆ ترشی یۆریك لە پێكهاتەیدا هەیە .
10-پێستی وشك شێدار دەكاتەوە ، ئەگەر ئارەزووی خواردنی لیمۆ ناكەیت ئەوە تەنها كەمێك لە ئاوی لیمۆ بكە بە دەستدا شێداری بۆ پێستی دەستت دەگەڕێتەوە ، دەتوانیت سوود لەو زەیتەش وەربگریت كە لە پێكهاتەی توێكڵی لیمۆدا هەیە .
Back to top button