بۆچی خوای گه‌وره‌ باسی مێشووله‌ ده‌كات له‌ قورئانی پیرۆز.؟

بزانن بۆچی خواى گه‌وره ( #مێشوولە ) وەکو نموونە ئەهێنێتەوە لە #قورئانی پیرۆزدا و باسی ده‌كات.”

1/ ١٠٠ چاوى هەیە. 48 دانی هەیە 3 دڵی هەیە.

2/ ئامێرى (#بەنج)ى هەيە، شوێنەكە بەنج ئەكات ئینجا خوێنەكە ئەمژێ و كە تەواو بوو دواى چەن سانيەيەك هەست بە ئازارەكەى ئەكەين و ئێمەش بە هێز و قوەتى خۆمان ئكێشين به شوێنى ئازارەكەيا بەحسابى خۆمان مێشوولەكە ئەكوژين.

3/ ئامێرى شيكردنەوەى خوێنى هەيە چونكە هەموو خوێنيكى بە دڵ نيە هەر بۆيە جارى وايە دوو كەس لەتەنيشت يەكەوە خەوتوون يەكێكیان مێشوولە پێوەى ئەيات و ئەوى تريان نەء.

4/ ميشوولە بە برسێتى لە ژيانا ئەمێنێته‌وه‌ كە تێر بوو ئەمرێ، سبحان الله.

خوا لە سورەتی البقرە ئایەتی ٢٦ ئەفەرمێ: (ان الله لا يستحي ان يضرب مثلا ما بعوضة فما فوقها).
واتە: بەڕاستی خوا شەرم ناكات﴿باکی نییە و لای تەنگـ نییە بۆ تێگەیاندنی خەڵکـ﴾ نموونەى مێشوولەيەكـ بێنێتەوە و لەسەرو ئەويشەوە.

ئه‌مه‌ش چه‌ند راستی و زانیارییه‌كی تر ده‌رباره‌ی مێشووله‌ و جۆر و شێوه‌یان:-

1- زیاتر له‌ 2500 جۆری مێشووله‌ تا ئێستا تێبینی كراوه‌ ، هه‌ندێ له‌ زانایانی بواری زانسته‌كانی حه‌شه‌رات بانگه‌شه‌ی 3000 بۆ 3500 ده‌كه‌ن. له‌ هه‌موو شوێنێكی ڕووی زه‌وی بوونیان هه‌یه‌ له‌ شوێنه‌ ووشكه‌كان تا ده‌گاته‌ دارستانه‌ باراناوی و شێداره‌كان . هه‌ندێك له‌ جۆره‌كانی مێشووله‌ له‌ به‌یانیدا چالاكن وه‌ هه‌ندێكی تریش له‌ ئێواران و شه‌واندا. له‌ هه‌ر شوێنێك پڕۆتین بوونی هه‌بێت ئه‌وا له‌وێش مێشووله‌ بوونی ده‌بێت.

2- مێشووله‌ی نێر به‌ مرۆڤه‌وه‌ ده‌ده‌ن ، به‌ڵام مێیه‌كان ته‌نها خوێن ده‌مژن و پێوه‌ ناده‌ن (گه‌ستن). مێشوولەی خوێن مژە بە زۆری حەزی لە مژینی خوێنی جۆری O یە لە مرۆڤدا ، لەشی ئەم مێشوولە سیستەمی گەرمی ھەیە وەکو تیشکی ژێر سوور کە ئیشەکانی بریتی یە لە پێچەوانە کردنەوەی رەنگی پێستی مرۆڤ لە تاریکیدا بۆ رەنگی بنەوشەی و بەو رەنگە ئێمە دەیبینین. ئامێرێک لە لەشی ھەیە کاتێک دەنیشێتەوە لەسەر لەشی مرۆڤ یا گیاندارێکی تر ئەوا ماددەیەک دەرژێنێ بەسەر ئەو ناوچەدا کە دەیەوێ خوێنەکەی بمژێ ئەوا ئەو ناوچە بێهۆش دەکات و کەسەکە ھەستی پێ ناکا تا ئەو مێشوولە تێر دەبێت له‌ خوێن.

3- ئامێری شیکاری خوێنی ھەیە پێش ئەوەی خوێنەکە بمژێ ئەوا شیکاری دەکات چونکە ھەموو خوێنێ نامژێ وە خوێنی مرۆڤی نەخۆشیش نامژێت ، سیستەمێکی ھەیە خوێنەکە شیکار دەکات و بەشی دەکات بۆ ئەوەی بە ئاسانی خوێنەکە بگوازێتەوە بۆ لەشی خۆی لە رێگەی بۆریەکەیەوە ، لەسەر لەشی ئامێرێکی ھەیە سیستەمی بۆنە کە دەتوانێ لە دووری 60 کیلۆمەترەوە بۆنی عارەقی لەشی مرۆڤ بکات.

4- كاتێك مێشووله‌ی ته‌واو خوێن ده‌مژێت و پڕ ده‌بێت ، ئه‌وا ئیشاره‌تێكی كیمیایی به‌رهه‌م دێنێت كه‌ ده‌بێته‌ هۆی وه‌ستانی خوێ نمژین. كاتێك له‌ تاقیگه‌دا ئه‌و ئیشاره‌ته‌ له‌ له‌شیدا ڕاگیرا ئه‌وا مێشووله‌كه‌ هێنده‌ خوێنی مژی هه‌تا ته‌قیه‌وه‌..!

5- به‌ پێی توێژینه‌وه‌یه‌كی زانكۆی بریستڵ ، مێچووله‌ی نێر ، سیسته‌می هه‌ستی بیستنی (گوێ) ، ژماره‌ی خانه‌ هه‌ستیاره‌كانی ده‌گاته‌ هه‌مان ژماره‌ی خانه‌ی هه‌ستیاری گوێچكه‌ی مرۆڤ ، پێیان وایه‌ مێشووله‌ نێره‌كان ئه‌م هه‌ستیاریه‌ به‌هێزه‌ به‌كاردێنن بۆ خێرای تێبینی كردنی مێشووله‌ ڕه‌گه‌ز مێیه‌كان كاتێك به‌ لایادا تێپه‌ڕ ده‌بن ، بۆ ئه‌وه‌ی خێرا پێیان بگه‌ن و بتوانن په‌یوه‌ندی دروستبكه‌ن.

6- كاتێك مێشووله‌یه‌ك گوێبیستی مێشووله‌یه‌كی تر ده‌بێت له‌ ڕه‌گه‌زی پێچه‌وانه‌ی خۆی ، ئه‌وا هه‌وڵده‌دات ڕه‌فتاری خۆی بگۆرێت بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت هاوبه‌شی دروستبكات له‌گه‌ڵ مێشووله‌كه‌ی تر و جوت بێت له‌گه‌ڵی. بۆ نموونه‌ مێشووله‌ی ڕه‌گه‌زی نێری ڕاندی ده‌توانێ له‌ ماوه‌ی 2 بۆ 3 چركه‌ په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ مێشووله‌یه‌كی ڕه‌گه‌زی مێ ببه‌ستێ له‌ ڕێگه‌ی ئه‌و له‌ره‌له‌رانه‌ی به‌رهه‌میان دێنێت ، به‌ڵام مێشووله‌كه‌ كاتێكی زیاتری ده‌وێت تا ڕه‌فتاری بگۆرێت بۆ ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ نێره‌كه‌ یه‌كبگرن. ئه‌مه‌ هه‌مان ئه‌و شته‌یه‌ كاتێك پیاوێك ده‌یه‌وێ ئه‌نجامی بدات له‌گه‌ڵ ئافره‌تێك له‌ شوێنێكدا یا ، باڕێكدا ، بۆ راكێشانی سه‌رنجی بۆ لای خۆی

7- مێشووله‌ نێره‌كان له‌ ڕاستیدا بۆ سه‌وزه‌مه‌نی هه‌ستیاران ، ڕه‌گه‌زی نێر خوێن نامژێت ، ئه‌وان له‌سه‌ر گه‌ڵای ڕووه‌كه‌كان و ئه‌و گه‌ڵایانه‌ ده‌ژین كه‌ شیله‌ یا مادده‌یه‌كی ته‌ڕی وه‌كو شه‌ربه‌ت ده‌رده‌دات. ته‌نها مێیه‌كان خوێنده‌مژن ، ئه‌مه‌ش بۆ به‌ده‌ستهێنانی پڕۆتین به‌ مه‌به‌ستی دروستكردنی هێلكه‌.

8- ملیۆنان ساڵ له‌مه‌وبه‌ر قه‌باره‌ی مێشووله‌كان سێ هێنده‌ی ئێستا گه‌وره‌تر بوون.

9- لەگەڵ ئەوەی مێشوولە و حەشەرەکان بە گشتی شێوە و نەخشەی چاویان لە یەکەوە نزیکە ئەوا بە تایبەت مێشوولەکان لە ڕووی زیندەزانیەوە چاویان بە یەکێ لە سەیرترین ونامۆترین چاوەکان دا ئەنرێت چونکە چاویان لە چەند ئەندامێکی ڕێکخراو پێک دێت و میکانیزمی کاری چاویان زۆر جیاوازە لە ھەموو زیندەوەرە و گیانەوەرەکانی ترەوە بە مرۆڤیشەوە لەسەر زەوی.

10- مێشوولە دەتوانێ بەرگری بکات دژی زەبری بەرکەوتنی دلۆپەی باران بۆ سەر لاشەی ، لەگەڵ ئەوەی کێشی دڵۆپەبارانێک دەگاتە 50 ئەوەندەی کێشی مێشوولەیەک بەڵام بەرگری دەکات !ئەگەر ئەمە بەراورد کەیت بۆ مرۆڤ و بەرکەوتنی زەبرێک ئەوە وەکو وایە ئۆتۆمبێلکی وەکو پاێ خۆی بکێشێ بە مرۆڤەکەدا لە خێراییەکی دیاری کراو. ئەمە بە گەورەترین و بەھێزترین ئاستی زەبری بەرکەوتن تۆمار کراوە لەسەر ئاستی ھەموو ئاژەڵەکان کە ھیچیان وەکو مێشوولە بەرگەی ناگرن.!

11- ملیۆنان مرۆڤی زیندووی ئێستا گیان له‌ ده‌ستده‌ده‌ن به‌هۆی نه‌خۆشیه‌ گوازراوه‌كان له‌ ڕێگه‌ی مێشووله‌وه‌ ، ناوی مه‌لاریا لامان شتێكی نوێ نیه‌ ، كوشنده‌ترین نه‌خۆشی كه‌ مرۆڤ ناسیبێتی ، به‌ پێی زانیاری و ئاماره‌كان له‌ ئه‌فریقا ساڵانه‌ به‌ نزیكه‌ی 1 ملیۆن مرۆڤ ده‌مرن به‌هۆی مه‌لاریاوه‌ ، جۆره‌ كووشنده‌كانی تری نه‌خۆشیه‌كان وه‌كو : زه‌رده‌تا ، ڤایرۆسی نیلی ڕۆژئاوا.

12- مێیه‌ی مێشووله‌ هێلكه‌كانی له‌سه‌ر ئاوێكی كه‌م ڕۆشتوو داده‌نێت ، كاتێك هێلكه‌كان داده‌نێ ئه‌وا به‌ شێوه‌ی ته‌نێكی وه‌كو به‌له‌م یا ته‌نێكی سه‌رئاو كه‌وتوو دایان ده‌نێت به‌ شێوه‌یه‌كی ڕێك و سه‌رسوڕهێنه‌ر ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌وه‌یه‌ پێكه‌وه‌ جێگیربن و تووشی له‌ناوچوون نه‌بن.

13- دووه‌م ئۆكسیدی كاربۆن سه‌رنجی مێشووله‌كان ڕاده‌كێشێت ، وه‌ ترشی له‌بنیك و octenol كه‌ له‌ هه‌ناسه‌ و عه‌ره‌قی له‌شی ئێمه‌داهه‌ن ، هه‌روه‌كو له‌سه‌ره‌وه‌ ئاماژه‌مان پێدا هه‌ستی گه‌رمی له‌شی مرۆڤ و وه‌ ئه‌و شێیه‌ی ده‌وری له‌شی مرۆڤی داوه‌ ، وه‌ هه‌روه‌ها ده‌شێ مێشووله‌كان ئاره‌زووی ئه‌و كه‌سانه‌ش بكه‌ن كه‌ بیره‌ ده‌خۆنه‌وه‌..!

14- باڵنده‌كان لۆمه‌ كران به‌وه‌ی كه‌ هۆكار بن بۆ گواستنه‌وه‌ی ڤایرۆسی نیلی ڕۆژئاوا به‌ره‌و ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا. به‌ڵام له‌ ساڵی 2010 دا توێژینه‌وه‌یه‌ك ئه‌وه‌ی ده‌رخست كه‌ هۆكاره‌كان خودی مێشووله‌كان بووه‌ ، كه‌ ڕۆژانه‌ ده‌توانن تا دوری 2.5 میل گه‌شت بكه‌ن ، وه‌ به‌رپرسیار بوون له‌ بڵاو كردنه‌وه‌ی نه‌خۆشیه‌كان له‌ ساڵی 2001 تا 2004.

15- باڵه‌كانی مێشووله‌ 300 بۆ 600 جار لێده‌دات له‌ ماوه‌ی یه‌ك چركه‌دا ، ئه‌مه‌ش هۆكاری ئه‌وه‌یه‌ گوێت له‌ زیڕه‌ زیڕی ده‌بێت پێش ئه‌وه‌ی له‌سه‌رت بنیشێته‌وه‌.

16- نێره‌ی مێشووله‌ بۆ ماوه‌ی 10 ڕۆژ به‌ نزیكه‌ی ده‌ژی ، به‌ڵام مێیه‌كان بۆ زیاتر له‌ 8 هه‌فته‌ش ده‌ژین. هه‌ندێ جۆری مێیه‌كان هه‌تا 6 مانگیش ده‌ژین.

Back to top button