به‌په‌له…فرۆكه جه‌نگیه‌كانی توركیا 4 هاووڵاتی شه‌هید ده‌كه‌ن.
له ئه‌نجامی بۆردوومانی فرۆكهجهنگیهكانی توركیا، شەوی رابردوو له دۆڵی باڵەییانی لە دەڤەری باڵەكایەتی، چوار هاووڵاتی شەھیدبوون.”
به‌پێی ئه‌و زانیارییه هه‌واڵیانه‌ی كه بڵاوكراونه‌ته‌وه.” درەنگانی شەوی رابردوو، چەند فڕۆكەیەكی جەنگی توركیا، بەبیانووی بوونی بارەگاكانی پارتی كرێكارانی كوردستان (پەكەكە) گوندەكانی دۆڵی باڵەییانی دەڤەری باڵەكایەتیان بۆردوومان كردووە و بەوھۆیەوە 4 كەس شەھیدبوونە و دووانیان پێشمەرگەن”.
ئه‌وه‌ی شیاوی باسه.” له ماوه‌ی رابردووش به‌هۆی بوونی بنكه و باره‌گاكانی په‌كه‌كه له‌و سنوره چه‌ندین جار له لایه‌ن رژێم و سوپای توركیاوه، ئه‌و ده‌ڤه‌ره تۆپباران كراوه و لە رووداوێكی ھاشێوەدا و لە 1/8/2015 فڕۆكه جه‌نگیه‌كانی توركیا گوندی زارگه‌لی سه‌ربه‌شاره‌دێی وه‌رتێی قەزای رواندزیان بۆردوومانكرد، له‌ئه‌نجامدا حه‌وت هاووڵاتی سڤیل شه‌هید بوون كه پێنج له‌و شه‌هیدانه ئه‌ندامی یه‌ك خێزان بوون، ھەروەھا 11 ھاووڵاتی دیكەش برینداربوون، بەشێكی لە ھاووڵاتیانی بناری قەندیل لەو كاتەوە ئاوارەی شار و ناوچەكانی دیكە بوونە و نەیانتوانیوە بگەڕێنەوە گوندەكانیان.
شەهیدانی بۆردومانەكانی سوپای توركیا پێكهاتوون لە (شەرۆ مەحمود برایم، كاكە مستەفا، دەرباز سماقولی، كاكە سمایل) كە هاوڕێی یەك بوون.