نرخی نه‌وت فڕی و ئه‌مڕۆ گه‌یشته‌ ئه‌م ئاسته‌

ئەمڕۆ پێنج شه‌مه‌ 22/3/2018 نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا بەرز بووەوە و نرخی بەرمیلێک نەوتی لەسەروو 69 دۆلارەوە مامەڵەی پێوە کرا.”

ئاژانسەكانی ئابووری لە جیهان بڵاویان كردەوە ئەمڕۆ 22ی 2ی 2018 نرخی نەوت لە بازارەکانی جیهاندا ڕووى لە بەرزبونەوە کردووە و  نرخى بەرمیلێک نەوتى برێنت بە 69 دۆلار و 44 سەنت مامەڵەى پێوەکرا.

هاوکات نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوى ئەمریکى لە بازاڕەکانی جیهاندا بە 65 دۆلار و 20 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.

لای خۆشییه‌وه‌ ئاژانسی هه‌واڵی ڕۆیته‌رزو ئه‌م به‌رزبونه‌وه‌ له‌ نرخی نه‌وت ده‌به‌ستێته‌وه‌ به‌و گرژیانه‌ی له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست دروست بوونه‌و له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه‌ نزمی نرخی دۆلار هۆكارێكی دیكه‌یه‌.

Back to top button