گریزمان داهاتووی خۆی یه‌كلا ده‌كاته‌وه‌.

هێرشبەری فەرەنسی یانەی ئاتلەتیکۆ مەدریدی ئیسپانیا، گریزمان، داهاتووی خۆی لەگەڵ یانەی ئاتلەتیکۆ مەدرید پێش دەستپێکردنی مۆندیالی ٢٠١٨ی روسیا ئاشكرا ده‌كات.”

لە ژمارەی ئەمرۆیدا رۆژنامەی سپۆرتی ئیسپانی بڵاوی کردۆتەوە.” كه‌ یاریزانی فه‌ڕه‌نسی (ئه‌نتۆنیۆ گریزمان) بڕیاریداوە پێش دەستپێكی یارییەکانی مۆندیالی 2018ی روسیا داهاتووی خۆی یەکلایی بکاتەوە یان پەیوەندی بە یانەی بەرشەلۆنەوە بکات، یان گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەی ئاتلەتیکۆ مەدرید نوێ بکاتەوە.
بە قسەی زۆرێک لە رۆژنامەکان گریزمان بە بڕی 100 ملیۆن یۆرۆ لە هاوینی داهاتوو پەیوەندی بە یانەی بەرشەلۆنەوە دەکات ، بەڵام یاریزانانی یانەی ئاتلەتیکۆ مەدرید مانەوەی ئەو یاریزانە لە وەرزی داهاتوو دووپات دەکەنەوە و دڵنیاین له‌ نه‌ڕۆشتنی یاریزانه‌ فه‌ڕه‌نسیه‌كه‌ بۆ یانه‌ی به‌رشا.

Back to top button