داعش هه‌ڕه‌شه له میسی و مۆندیالی 2018 ده‌كات.
رێكخراوی تیرۆریستی داعش، بۆ جارێكی تر هه‌ڕه‌شه له پاڵه‌وانێتی جامی جیهانی، مۆندیالی 2018ی رووسیا و (لیۆنێل مێسی) ئه‌رژه‌نتینی و ئه‌ستێره‌ی یانه‌ی بارسێلۆنای ئیسپانی ده‌كات.”
رێكخراوی تیرۆریستی داعش، له تازه‌ترین هه‌واڵیاندا باس لهوهدهكهن، كه هێرشده‌كه‌نه سه‌ر مۆندیالی 2018 رووسیا و یاریزان میسی ده‌كوژن.
رێكخراوه‌كه‌ی له‌سه‌ر تۆڕی ئینته‌رنێت وێنه‌یه‌كی بڵاوكردووه‌ته‌وه و تێیدا ده‌ركه‌وتووه.” كه یاریزان لیۆ مێسی جلێكی پرته‌قاڵی له به‌ردایه و له‌لایه‌ن یه‌كێك له چه‌كداره‌كانی داعش گیراوه، بۆ ئه‌وه‌ی دواتر بیكوژن، هه‌روه‌ها رێكخراوی داعش له سه‌ره‌وه‌ی وێنه‌كه‌دا، ئایه‌تی قورئانی “(فَاضْرِبُوا فَوْقَ الْأَعْنَاقِ وَاضْرِبُوا مِنْهُمْ كُلَّ بَنَانٍ)” له سوره‌تی ئه‌نفال -12، نووسیوه.
ئه‌و هه‌ڕه‌شه‌ی داعش، له دوای ئه‌وه دێت، كه پێشتر به هه‌مان شێوه هه‌ڕه‌شه‌ی له مێسی كردبوو و وێنه‌یه‌كی ئه‌و ئه‌ستێره‌یه‌ی تۆپی پێی بڵاوكردبۆوه له ناو قهفهزێكدایه و خوێن له چاوی چه‌پی دێته‌خواره‌وه، له‌گه‌ڵ وێنه‌یه‌كی دیدیه دیشامپ، راهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی فه‌ره‌نسا، كه جلی له سێداره‌دانی له‌به‌ردایه و چه‌كدارێكی داعش لووله‌ی ده‌مانچه‌كه‌ی به ئاراسته‌ی سه‌ری راگرتووه.
ئه‌وه‌ی شیاوی باسه.” بڕیار وایه مۆندیالی 2018 له ووڵاتی رووسیا ئهندامبدرێت و له 14/6/2018 ده‌ستپێده‌كات و تا 14/7/2018 به‌رده‌وام ده‌بێت.”