عبدوڵای كوێخا موباره‌ك: ئه‌گه‌ر به‌كرێگیرا و خیانه‌تكار نین چۆن هێز ده‌به‌نه كه‌ركوك.؟
به‌رپرسێكی سه‌ربازی گۆڕان هێرش ده‌كاته سه‌ر بنه‌ماڵه‌ی تاڵه‌بانی و پرسیاری ئه‌وه‌یان لێ ده‌كات.” ئایە ئەگەر ئێوە بەكرێ گیراو و خیانەت كارەكەی ١٦ی ئۆكتۆبەر نین و ئێوە ڕێگاتان بۆ حەشدی شەعبی نەكردۆتەوە بۆ ناو كەركوك، چۆن حكومەتی عێراق ڕێگا بە هێزی ئێوە ئەدات بچنە كەركوك؟ یان خۆتان بەچی ڕویەكەوە ئەچنە كەركوك و لەگەڵ ئەو هێزانەدا تێكەڵ ئەبن كە كەركوكیان لەدەست هێزی پێشمەرگە دەرهێنا.؟
به‌ناونیشانی (بنەماڵەی تاڵەبانی و سێ ڕویی) عه‌بدوڵای كوێخا موباره‌ك كه به‌رپرسێكی سه‌ربازیه له‌چه‌مچه‌ماڵ و باژێروانی و ئه‌ندامی جڤاتی نیشتیمانی گۆڕانه، هێرش ده‌كاته سه‌ر بنه‌ماڵه‌ی تاڵه‌بانی له نووسینێكدا له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسوبك له واڵی خۆی ده‌نوسێت و ده‌ڵێت: لە لایەك داوای پێكهێنانی لیژنە دەكەن بۆ ئاشكرا كردنی ئەوانەی خیانەتیان كرد و كەركوكیان ڕادەستی حەشدی شەعبی كرد، لە لایەكی تر هێز دەنێرنە كەركوك بۆ هاوكاری هێزە عێراقیەكان و كپكردنی ئەو گروپە كوردیانەی كە حكومەتی عێراق ترسی هەیە لە نەورۆزدا چالاكی ئەنجام بدەن و لە لایەكی تر بە كوردەكانی كەركوك دەڵێن هاتوین بۆ پارێزگاری لە ئێوە .
كوێخا زیاتر نووسیویه‌تی و ده‌ڵێت: لێرەدا پرسیار ئەوەیە:
ئایە ئەگەر ئێوە بەكرێ گیراو و خیانەت كارەكەی ١٦ی ئۆكتۆبەر نین و ئێوە ڕێگاتان بۆ حەشدی شەعبی نەكردۆتەوە بۆ ناو كەركوك، چۆن حكومەتی عێراق ڕێگا بە هێزی ئێوە ئەدات بچنە كەركوك؟ یان خۆتان بەچی ڕویەكەوە ئەچنە كەركوك و لەگەڵ ئەو هێزانەدا تێكەڵ ئەبن كە كەركوكیان لەدەست هێزی پێشمەرگە دەرهێنا.؟
ده‌شپرسێت.” ئایە ئەگەر ئێوە چونەتە كەركوك بۆ پارێزگاری لە كوردەكانی ئەوێ، ئەی بۆ نەتانتوانی پارێزگاری لە پەیكەری خودی تاڵەبانی بكەن لە كەركوك؟ .
به‌رپرسه سه‌ربازییه‌كه‌ی گۆران باس له‌وه‌شده‌كات.” كه ڕاستی ڕوداواكانی ١٦ی ئۆكتۆبەر ئەوەیە كە پارتی هەڵەیەكی سیاسی گەورەی كرد و تێیدا توشی شكست بوو، بەڵام یەكێتی و بەتایبەتی بنەماڵەی تاڵەبانی بەشدار بون لە هەمان هەڵە و شكستدا و لەگەڵ ئەوەشدا گەورەترین خیانەتیان لە كورد و كەركوك كرد، بۆیە نابێت هیچ تاكێكی كورد و هیچ كەركوكیەك ئەم خیانەتەی بیر بچێت و ئەبێت بە جدی كار بكرێت بۆ سزادانی ئەم بنەماڵە خائین و خۆ فرۆش و كورد فرۆشە كە داهێنەری جاشایەتین لە كوردستانی باشوردا.