دواین زانیاری له‌سه‌ر چوار گه‌نجه شه‌هیده‌كه‌ی بۆردوومانی توركیا
به‌هۆی بۆردوومانه به‌رده‌وامه‌كانی توركیا به‌سه‌ر ناوچه سنوریه‌كانی نێوان كوردستان و توركیا، به‌هۆی بیانووی بۆنی په‌كه‌كه له‌و ناوچانه، به‌ره‌به‌یانی ئه‌مرۆ پێنجشه‌ممه، 22ی 3ی 2018 فرۆكه جه‌نگیه‌كانی توركیا بۆردوومانی گونده‌كانی ماونان وه‌سان و سه‌ركان_یان له دۆڵی باڵه‌كایه‌تی سنوری قه‌زای چۆمان، چوار گه‌نج گیانیان له‌ده‌ست دا”.
هه‌ر له‌و باره‌یه‌وه به‌رێوه‌به‌ری شارۆچكه‌ی قه‌سرێ (شاخه‌وان وه‌رتێ) ده‌لێـ” سێ فڕۆكه‌ی جه‌نگی توركیا دۆڵی باڵه‌یانیان له سنووری قه‌سرێ-ی سه‌ر به قه‌زای چۆمان بۆردومانكردوون، بەو هۆیەوە چوار كه‌س كه بۆ مه‌به‌ستی گه‌شتی نه‌ورۆز هاتبوونه ناوچه‌كه، گیانیان لەدەستداوە، هه‌روه‌ها ده‌شلێـ” هاونیشتمانییەکان ماڵیان له كۆمه‌ڵگەی پیرزین و شاوێسی هه‌ولێره، بۆ سەیران هاتبوونە ناوچه‌كه، ته‌رمی دوو کەسیان له وهرتین و ئه‌وانی دیكه ده‌گه‌ڕێندرێنه‌وه هه‌ولێر”.
سه‌رچاوه‌ی میدیاكان باس له‌وه‌ش ده‌كه‌ن له ئه‌نجامی بۆردوومانی سێ فرۆكه جهنگیهكهی توركیا چوار باره‌گایی په‌كه‌كه خاپوور كراوه، تا ئێستا زانیاری له‌سه‌ر كوژرانی گه‌ریلاكانی په‌كه‌كه نیه، به‌ڵام زیانی زۆر بهگوندهكانی ماونان و وه‌سان و سه‌ركان كه‌وتووه، هه‌ر به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كان، ناوی چوار ئه‌و گه‌نجه‌ی كه له ئه‌نجامی ئه‌و بۆردوومانه‌دا گیانیان له‌ده‌ست داوه، بریتین له شەرۆ مەحموود، کاکە مستەفا وەرتی، دەرباز محەممەد بالیسانی و محەممەد ئیسماعیل وەرتی”.
هه‌ربه‌گوێره‌ی زانیاره‌كان ئه‌و گوندانه‌ی بوونه‌ته ئامانج توركیا له‌رێگایی فرۆكه‌ی بێ فرۆكه‌وان پێگه‌كانی په‌كه‌كه له‌و ناوچه‌یه دیاری كردووه، ئۆپراسیۆنێكی ئه‌نجام داوه، به‌هۆیه‌وه، نۆ گه‌ریلا كراونه‌ته ئامانج به‌ڵام تاوه‌كو ئێستا دیار نیه، كه چه‌ند گه‌ریلا جگه له‌و چوار گه‌نجه، كوژراون”.
پێشتر سه‌رۆكایه‌تی گشتی سوپای توركیا رایگه‌یاندبوو كه ئۆپراسیۆنی ئاسمانیان له خواكوڕك ئه‌نجام داوه بۆردوومانی گه‌ریلاكانی په‌كه‌كه‌یان كردووه، بیانووی بۆردوومانه‌كانی فرۆكه جه‌نگیه‌كانی توركیا بوونی بنکە و پێگەی پەکەکە لە ئەو ناوچانەی باشووری کوردستان بۆردووماندەکات.