حكومه‌تی هه‌رێم له‌باره‌ی بۆردوومانه‌كانی فرۆكه‌ی جه‌نگی توركیا و بوونی پێگه‌ی په‌كه‌كه هاته‌ سه‌رخه‌ت

ئه‌مرۆ پێنجشه‌ممه‌، 22ی 3ی 2018 له‌باره‌ی بۆردوومانه‌كانی فرۆكه‌ی جه‌نگی توركیا و بوونی پێگه‌ی هێزه‌كانی په‌كه‌كه‌ له‌نزیك دێهات و گوندنشینان، هاته‌ سه‌رخه‌ت و رایده‌گه‌ێنێت” سەرەخۆشی لە خانەوادە و کەسوکاری ئەو شەهیدانە دەکات، کە بەر بۆردومانەکانی سوپای تورکیا کەوتن”.

هه‌ر له‌ راگه‌یاندراوه‌كه‌دا سه‌فین دزه‌یی گوته‌بێژی فه‌رمی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان راشی گه‌یاند”لەبارەی شەهیدبوونی چوار هاووڵاتی باشووری کوردستان، لە ئەنجامی بۆردومانەکانی سوپای تورکیا، ئەوەی خستە روو: ”له‌ كاتێكدا هاووڵاتیانى هه‌رێمى كوردستان بۆ پیرۆزكردنى جه‌ژنى نه‌ورۆز و پێشوازیكردنى ساڵى تازه‌ى كوردى ڕوویان له‌ ده‌شت و ده‌ر و شاخ و چیاكانى كوردستان كردووه‌ و خه‌ریكى ئاهه‌نگگێڕانن، به‌داخه‌وه‌ به‌ره‌به‌یانى ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 22/3/2018 چوار گه‌نجى هه‌رێمى كوردستان له‌ ئه‌نجامى بۆردومانى فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانى توركیا بۆ پێگه‌كانى په‌كه‌كه‌ له‌ ناوچه‌ى باڵه‌كایه‌تى، شه‌هید بوون“.

سه‌فین دزه‌یی هه‌روه‌ها رایگه‌یاند”وێڕاى هاوده‌ردى و سه‌ره‌خۆشیمان بۆ خانه‌واده‌ و كه‌سوكارى شه‌هیدان، نیگه‌رانیى خۆمان له‌ به‌ئامانجگرتنى دێهات و ئاوه‌دانییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان ده‌رده‌بڕین كه‌ به‌داخه‌وه‌ به‌هۆى بوونى پێگه‌كانى په‌كه‌كه‌ و نزیكییان له‌ دێهات و ئاوه‌دانییه‌كانى ئه‌و ناوچانه‌، به‌رده‌وام مه‌ترسییان له‌سه‌ره‌ و ئه‌مه‌ بۆ چه‌نده‌مین جاره‌ هاووڵاتیان ده‌بنه‌ قوربانى،ئەوەشی روون کردووەتەوە، کە داوا له‌ په‌كه‌كه‌ ده‌كه‌ن ده‌وروبه‌رى دێهات و ئاواییه‌كان چۆڵ بكات تا چیتر هاووڵاتیان نه‌بنه‌ قوربانى”.

Back to top button