چیمان بینی په‌كه‌كه چی ویست له‌عه‌فرین و توركیا چی
رێكان سه‌باح
ئه‌ده‌بیات و روانگه‌ی هێزی هاوشێوه‌ی په‌كه‌كه، له فه‌رهه‌نگی سیاسی ئه‌وه‌ندی نموونه‌ی هه‌یه، یان ئه‌وه‌نده هاوشێوه‌ی هه‌یه، كه زۆر ئاسان ده‌توانیت له هێزه چه‌په‌كانی دونیا هاوشێوه‌ی په‌كه‌كه، ده‌ست نیشانی پرۆسه‌ی شه‌هید سازی بكه‌یت، كه ئه‌م جۆڕه له روانگه‌ی هێزه چه‌په‌كاندا ئاسان ده‌ست ده‌كه‌وێت، كه له‌پێناوی پێگه‌ی جه‌ماوه‌ری و به‌هێز مانه‌وه‌ی خۆیان پرۆسه‌ی شه‌هیدسازی له‌مێژووی ئه‌و هێزانه‌دا ده‌بینرێت به‌ناوی خه‌بات و قوربانی ده‌یخه‌نه روو، هێزێكی وه‌ك په‌كه‌كه، له فه‌رهه‌نگی سێ ده‌یه‌ی دا ئه‌وه‌نده به‌ئاسانی هه‌ست به پرۆسه‌ی شه‌هید سازیه‌كه‌ی ده‌كرێت، كه له‌مێژووی رابردووی ئه‌و هێزه‌دا، پرۆسه‌ی رێكخراوی و رێكخستنی له‌سه‌ر بنه‌مایی شه‌هید سازی دا دروست كردووه، له دیدارێكی ئۆجه‌ڵاندا له كه‌مپی دۆڵی بیقاع خۆرهه‌ڵاتی لوبنان له‌گه‌ڵ چه‌ند گهریلایهكدا كه من شانسی خوێنه‌وه‌ی ئه‌و وتار و نیقاشهم هه‌بووه، كه ئۆجه‌ڵان باس له پرۆسه‌ی شه‌هید سازی ده‌كات، ده‌لێت، شه‌هید بوونی ئێوه به‌مانایی ته‌ڤلی بوونی ده‌یان خێزان و ده‌یان گه‌نج و ده‌یان ژنه، بۆیه ئێمه شۆرهشێكمان ده‌ست پێكردووه، لێمان شه‌هید بكه‌ن، هه‌ر زه‌ره‌ر ده‌كه‌ن، بشمان هێلنهوه هه‌ر زهره ده‌كه‌ن، رێك له‌م دیاڵۆگ و تێروانینه‌ی ئۆجه‌ڵان ئه‌وه‌ت بۆ روون ده‌بێـته‌وه، كه په‌كه‌كه ئامانجی ستراتیژی له‌هه‌ر شه‌رێكدا، پرۆسه‌ی شه‌هید سازیه، ئه‌مه له فه‌رهه‌نگی په‌روه‌رده‌ی رێكخستنی ئه‌و حزبه‌دا، هه‌یه و ده‌یان به‌ڵگه‌ش له ئه‌رشیڤی ئه‌و حزبه‌دا ده‌بینرێت”.
بۆیه ئه‌وه‌ی له عه‌فرین روویدا، رێك ئه‌م فره بازاریه بوو، كه له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگه‌ی عه‌فرین جێبه‌جێ كرا،” كه په‌كه‌كه پۆڵێك شه‌هیدی ده‌وێت و توركیاش خاك” مه‌گه‌ر نا پێشتر ئاماژه‌كانی رێگاچاره‌ی عه‌فرین بۆ به‌دیلی ئۆپراسیۆنی سه‌ر عه‌فرین هه‌بوو، وه ئۆپراسیۆنه‌كه‌ی چل زه‌یتوونیش په‌كه‌كه و سه‌رانی یه‌په‌گه، ده‌یانزانی له‌ژێر بێده‌نگی ئه‌مریكا و رووسیا و ئێران و سوریا ئه‌نجام ده‌درێت، به‌ڵام تاكه رێگای كه په‌كه‌كه ده‌یتوانی هه‌ره‌س به ئۆپراسیۆنه‌كه بهێنێت، رێكه‌وتن بوو له‌گه‌ڵ ئه‌نه‌كه‌سێ و هێزی پێشمه‌رگه‌ی رۆژ، به‌مه‌ش وه‌ك به‌دیل ده‌خرایه به‌رده‌م هه‌موو لایانه‌كان، ئه‌گه‌ری پاشه‌كشه‌ی سه‌دا 65 هه‌بوو له ئۆپراسیۆنی چل زه‌یتوونی توركیا بۆ سه‌ر عه‌فرین، به‌ڵام كه په‌كه‌كه ئه‌وه‌ی نه‌كردوو، بێده‌نگی سیاسه‌تی نێوده‌ڵه‌تیش به‌هه‌ند وه‌رنه‌گرت له ئۆپراسیۆنه‌كه و له‌ژێر دروشمی عاتفی و هاندانی خه‌ڵك له سلێمانی تا رۆژئاوایی كوردستان، گوایه رووبه‌رووی توركیا ده‌بێته‌وه، بریاری شه‌ڕی دا، هه‌ر ئه‌وكاته، نیه‌تی په‌كه‌كه ئاشكرا بوو له عه‌فریندا ته‌نها ئامانج كه هه‌ی بێت، پرۆسه‌ی شه‌هید سازی بوو، نه‌ك پاراستنی عه‌فرین، چونكه تێكدانی عه‌فرین و دوایش له‌ناكاو پاشه‌كشه‌ی په‌كه‌كه له سه‌نته‌ری شار هه‌موو ئه‌و جۆڕه پرۆسه‌ی ته‌نها هاوشكلی پرۆسه‌ی شه‌هید سازی په‌كه‌كه‌یه بۆ پێگه‌ی جه‌ماوه‌ری خۆی كه له‌هه‌ر خانه‌واده‌یه‌ك شه‌هیدێك رێكخستنێكی پڕ قازانج به‌ده‌ست دێت، كه‌وته به‌رچاو، “ئه‌مه‌ش زۆر به‌ئاشكرا له په‌روه‌رده‌ی سیاسی و رێكخستنی په‌كه‌كه دا هه‌یه ئه‌توانی زۆر به ئاسانی له روانگه‌ی په‌كه‌كه ئه‌م جۆڕه نیازه ده‌ست بكه‌وێت”.
په‌كه‌كه له‌ئێستادا، له‌شێوه‌ی ده‌ركه‌وتنی شه‌ڕی سه‌ره‌تایی سه‌رسنوری عه‌فرین و پاشه‌كشه‌ی له‌ناكاوی سه‌نته‌ری عه‌فرینی له پرۆسه‌ی شه‌هید سازی خۆی دا، ئامانجی شه‌ڕی خۆی پێكا، ساڵح موسلیمیش هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه، گوتی كه له عه‌فرین نهدۆراوین، چونكه ئامانجی ئه‌وان له شه‌ڕی عه‌فرین كه پرۆسه‌ی شه‌هید سازیه، هاته دی خاكیش بۆ توركیا، رێك ئه‌وه ئێستا له روانگه‌ی توركیا و په‌كه‌كه دا یه‌كتر ته‌واو ده‌كه‌ن، توركیا خاكی ده‌وێت په‌كه‌كه‌ش شه‌هیدی ده‌وێت، ئێستا توركیا له منبج و شنگال و قه‌ندیلدا هاوشێوه‌ی عه‌فرین باڵلێك ده‌دات، په‌كه‌كه‌ش له شنگال و عه‌فرین و قه‌ندیل چاوه‌روانی وه‌ها شه‌ڕێكی هاوشێوه‌ی عه‌فرینه، بۆ ساز بوون و ده‌رفه‌تی شه‌هید ساز رێكخستێكی پڕ له‌ژێر ناوی خانه‌واده‌ی شه‌هیدی په‌كه‌كه”.