دوای پێنج مانگ گهنجێكی كورد به بری 10 ههزار دۆلار له دهست چهكدارانی داعش ڕزگاری بوو
هێمن كازم نادر، لە دایكبووی ساڵی ١٩٨٩ یەو پیشەی پۆلیسەو دانیشتووی خورماتووە، لە بەرواری ٢٠ی ٧ی ٢٠١٧، لە بازگەیەكی سنوری داقوق لەلایەن گروپێكی چەكداری شیعەوە فڕێندراو دواتری فرۆشراوە بە چەكدارانی داعش.
دوای پێج مانگ لە دەستگیركردنی ئەمڕۆ هێمن كازم، كە گەنجێكی كوردە لەبەرامبەر ١٥ هەزار دۆلاردا رزگاركرا.
(محمەد فایەق) یەكێكە لەو كەسانەی بۆ رزگاركردنی (هێمن كازم) هەوڵیداوە رایگەیاند:“هەوڵێكی زۆرمانداو توانیمان هێمن كازم ڕزگاربكەین، لە بەرامبەردا ١٥ هەزار دۆلارماندا بەچەكدارانی داعش”.
ئاماژەی بەوەشكرد:”ئەو هاوڵاتییە كارمەندی پۆلیس بووەو ماوەی پێنج مانگە لە زینداندان بووە لەژێر دەستی چەكدارانی داعشداو هەموو رۆژێك ئەشكەنجە دراوەو”.
محمەد فایەق وتیشی:” هێمن كازم لەنێوان دوو گروپ چەكداردا مامەڵەی پێوەكراوە”.