هێزه‌كانی پێشمه‌رگه ده‌گه‌ڕێنه‌وه ناوچه كوردستانیە داگیركراوەكان

وابڕیاره هه‌فته‌ی داهاتوو شاندێكی ئه‌مه‌ریكی سه‌ردانی عێراق بكات، ئامانج له‌سه‌رداننه‌كه‌ی شاندی ئه‌مریكی بۆ عێراق بۆ سه‌رپه‌رشتی كردنی رێككه‌وتنێكه له نێوان هه‌ولێر و به‌غداد ، به‌مه‌به‌ستی دووباره گه‌ڕاندنه‌وه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه بۆ ناوچه كێشه له‌سه‌ره‌كان.
مزاحم حوێت، وته‌بێژی هۆزه عه‌ره‌به سوننه‌كانی نه‌ینه‌وا رایگه‌یاند:” هێزه‌كانی پیشمه‌رگه دوای رزگاركردنی ناوچه‌كانیان به‌هه‌موو توانای خۆیانه‌وه پارێزگاریشیان لێ ده‌كرد به‌ڵام دوای كشانه‌وه‌ی پێشمه‌رگه له ناوچه‌كانیان، تاوانی گه‌وره به‌رامبه‌ر به هاووڵاتیانی ناوچه‌كانیان ئه‌نجام ده‌درێن”.
وته‌بێژی هۆزه عه‌ره‌به‌كانی نه‌ینه‌وا ڕاشیگه‌یاند :”به‌ر له كشانه‌وه‌ی پێشمه‌رگه له ناوچه‌كانیان، هیچ پێشێلكاری و تاوانی دژ به هاووڵاتیانی سڤیل له ناوچه‌كانیان تۆمار نه‌كرابوون، به‌ڵام دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی پێشمه‌رگه له ده‌ڤه‌ركانیان، به‌هۆی بێهێزی و كه‌مته‌رخه‌می حكوومه‌تی به‌غدا، رۆژانه چه‌ندین تاوانی جۆراوجۆر، ته‌قینه‌وه و هێرشی خۆكوژی له‌و ناوچانه روو ده‌ده‌ن”.
هه‌روه‌ها ( مزاحم حوێت ) ده‌ڵێت :نوێنه‌رانی هۆزه عه‌ره‌به سوننه‌كان دیداریان له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی هه‌ردوو وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه و به‌رگری ئه‌مه‌ریكا ئه‌نجامداوه، به‌مه‌به‌ستی تاوتوێ كردنی دۆخی ئه‌و ناوچانه‌ی كه هێزه‌كانی پێشمه‌رگه لێی كشاونه‌ته‌وه به‌م دواییانه، چه‌كدارانی داعش له ناوچه‌كانیان ده‌ستیان به چلاكی و خۆ ڕێكخستنه‌وه كردۆته‌وه و، به لایه‌نی ئه‌مه‌ریكیشیان راگه‌یاندووه، ئه‌گه‌ر پیشمه‌رگه نه‌گه‌ڕێته‌وه ناوچه‌كانیان، هه‌مان چاره‌نووسی ساڵی 2014 چاوڕێیان ده‌كات، كاتێك مووسڵ و چه‌ندین ناوچه‌ی دیكه‌ی عێراق له‌لایه‌ن داعشه‌وه داگیركرا”.
وته‌بێژی هۆزه سوننیه‌كان ئاشكراشیكرد، حكوومه‌تی ئه‌مه‌ریكا وه‌ڵامی ئه‌و داواكاری ئه‌وانی داوه‌ته‌وه و گرێنتی به‌وان داوه، به‌م نزیكانه هێزه‌كانی پێشمه‌رگه به سه‌رپه‌رشتی ئه‌مه‌ریكا ده‌گه‌ڕێنه‌وه ناوچه كێشه‌له‌سه‌ره‌كان و گوتیشی، ئه‌مه‌ریكا جه‌ختی له‌سه‌ر به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌و ناوچانه به‌هاوبه‌شی له نێوان پێشمه‌رگه و هێزه عێراقییه‌كان كردۆته‌وه.
هه‌روه‌ها گوتیشی، ئه‌مه‌ریكا به حكوومه‌تی به‌غدای راگه‌یاندووه، كه پێویسته پیشمه‌رگه بگه‌ڕێته‌وه سه‌رجه‌م ناوچه كێشه‌له‌سه‌ره‌كان و، ژوورێكی ئۆپه‌راسیۆنی هاوبه‌شیش له‌نێوان پێشمه‌رگه و هێزه عێراقییه‌كان به‌سه‌رپه‌رشتی ئه‌مه‌ریكا پێك بهێندرێت و گوتیشی، ئه‌مه‌ریكا هۆزه عه‌ره‌به سوننه‌كانیشی له‌و هه‌نگاوه ئاگاداركردۆته‌وه.