حكومه‌تی هه‌رێم و عێراق ئیدانه‌ی بۆردومانه‌كانی سوپای توركیا ده‌كه‌ن
حكومه‌تی هه‌رێم نیگه‌رانی خۆی له هێرش و بۆردومانه‌كانی سوپای توركیا بۆ ناوچه‌ی باڵه‌كایه‌تی ده‌رده‌بڕێت و داواش له په‌كه‌كه ده‌كات ده‌وروبه‌ری دێهات و ئاواییه‌كان چۆڵ بكات.
سه‌فین دزه‌یی وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێم، له راگه‌یاندراوێكدا، سه‌ره‌خۆشی له كه‌سوكاری ئه‌و چوار هاوڵاتییه كردووه، كه به‌هۆی بۆردومانی فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیا بۆسه‌ر ناوچه‌ی باڵه‌كایه‌تی شه‌هید بوون.
له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا ( سه‌فین دزه‌یی ) ڕایگه‌یاند :”له كاتێكدا هاووڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان بۆ پیرۆزكردنی جه‌ژنی نه‌ورۆز و پێشوازیكردنی ساڵی تازه‌ی كوردی ڕوویان له ده‌شت و ده‌ر و شاخ و چیاكانی كوردستان كردووه و خه‌ریكی ئاهه‌نگگێڕانن، به‌داخه‌وه به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 22/3/2018 چوار گه‌نجی هه‌رێمی كوردستان له ئه‌نجامی بۆردومانی فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیا بۆ پێگه‌كانی په‌كه‌كه له ناوچه‌ی باڵه‌كایه‌تی، شه‌هید بوون.
وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕاشیگه‌یاند :وێڕای هاوده‌ردی و سه‌ره‌خۆشیمان بۆ خانه‌واده و كه‌سوكاری شه‌هیدان، نیگه‌رانیی خۆمان له به‌ئامانجگرتنی دێهات و ئاوه‌دانییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌رده‌بڕین كه به‌داخه‌وه به‌هۆی بوونی پێگه‌كانی په‌كه‌كه و نزیكییان له دێهات و ئاوه‌دانییه‌كانی ئه‌و ناوچانه، به‌رده‌وام مه‌ترسییان له‌سه‌ره و ئه‌مه بۆ چه‌نده‌مین جاره هاووڵاتیان ده‌بنه قوربانی. داوا له په‌كه‌كه ده‌كه‌ین ده‌وروبه‌ری دێهات و ئاواییه‌كان چۆڵ بكات تا چیتر هاووڵاتیان نه‌بنه قوربانی.
لای خۆشیه‌وه وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عیراق به‌توندی ئیدانه‌ی هێرشه‌كه‌ی توركیا بۆسه‌ر ناوچه‌ی باڵه‌كایه‌تی ده‌كات و هه‌ر جۆره ئۆپه‌راسیۆنێكی ئه‌و وڵاته‌ش له‌سه‌ر خاكی عیراق ره‌تده‌كاته‌وه.
ئه‌حمه‌د مه‌حجوب وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عیراق، له راگه‌یاندراوێكدا كه به‌ناوی وه‌زاره‌ته‌كه‌ی بڵاویكردۆته‌وه، به‌توندی ئه‌و بۆردومانه‌ی ئیدانه كردووه كه له‌لایه‌ن فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی سوپای توركیاوه كراوه‌ته سه‌ر ناوچه‌ی باڵه‌كایه‌تی و به‌هۆیه‌وه چوار هاوڵاتی شه‌هید بوون.