مامۆستایەک بەبێ بەکارهێنانی کۆمپیوتەر وانەی کۆمپیوتەر دەڵێتەوە

 
لە هەواڵێکی ماڵپەڕی ” independent” بەریتانیدا هاتووە، ڕیچارد ئابیا ئۆکۆتۆ کە ناسراوە بە “ئوورا کوادوو” مامۆستای وانەی کۆمپیوتەرە لە خوێندنگەیەکی غانا، لە ڕێگەی تەختەڕەشی خوێندنگەکەیەوە وێنەی بەرنامەی” Microsoft Word”ی کێشاوە، تا لەو ڕێگەیەوە خوێندکارەکانی فێری ئەو بەرنامەیە بن.
 
مامۆستاکە بەجۆرێک وێنەی ئەو بەرنامەی کێشاوە کە خوێندکارەکانی بەئاسانی لێی تێبگەن چونکە لەو ناوچەیەدا کۆمپیوتەر زۆر کەمە، ئەم شێوازی وانەوتنەوەی مامۆستایە لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکاندا بە خێرای بڵاوبووەوە و بەجۆرێک کۆمپانیای مایکرۆسۆفت بڕیاریدا کۆمپیوتەرێکی زۆر بۆ خوێندنگاکانی ئەو ناوچەیە دابین بکات.
 
مامۆستاکە لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک نوسیویەتی “وتنەوەی وانەی تایبەت بە بابەتەکانی تەکنەلۆجیا و گەیاندن لە خوێندنگەکانی غانا پێکەنیناوییە، چونکە لەڕێگەی تەختەڕەشەوە خوێندکارەکان فێردەکرێن، هەروەها دەشڵێت “خوێندکارەکانم خۆشدەوێت، بۆیە هەوڵدەدەم بەجۆرێک وانەکەیان پێبڵێم تاوەکو ئاسانتر تێبگەن”.
Back to top button