سەرۆک بارزانی: دروستکردنی هاوکێشەیەکی نوێ لە نێوان هەولێر و بەغدا به‌گرنگ ده‌زانێت.

سەرۆک بارزانی له‌ لێدوانێكدا له‌ باره‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا رایده‌گه‌ێنێت.” هیواخوازم خه‌ڵكی كوردستان له‌م دۆخه‌ سه‌خته‌ رزگاری ببێت.”

سەرۆک مه‌سعوود بارزانی، لە لێدوانێکیدا بۆ رۆژنامەی نیویۆرک تایمز کە بە سەنتەری بڕیاری سیاسیی کوردستانی داناوە جه‌خت ده‌كاته‌وه‌، “گرنگە هاوکێشەیەکی نوێ لەسەر بنەمای بەرژەوەندی هاوبەش لە نێوان هەولێر و بەغدا دروست بکرێت”.

سه‌رۆك بارزانی گوتیشی: “هیوادارم هەنگاوەکانی ئەم دواییەی حکومەتی عێراق یارمەتیدەر بن، بۆ ئەوەی خەڵکی کوردستان لەم دۆخە سەختە ئابوورییە رزگاری بێت”.

ئه‌م په‌یامه‌ی سه‌رۆك بارزانی له‌كاتێكدایه‌، به‌م دواییانه‌ لێكنزیكبوونه‌وه‌یه‌ك له‌نێوان هه‌ولێر و به‌غدا له‌باره‌ی كردنه‌وه‌ی فڕۆكه‌خانه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، پرسی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و چه‌ند پرسێكی دیكه‌ی هه‌ڵپه‌سێردراو به‌دی ده‌كرێت.

H.B

Back to top button