چی گوترا له‌ په‌یوه‌ندی ته‌له‌فۆنی نێوان ترامپ و ئه‌ردۆگان.؟

پاش په‌یوه‌ندییه‌ ته‌له‌فۆنیه‌كه‌ی نێوان ترامپ و ئه‌ردۆگان، کۆشکی سپی ناوەڕۆکی پەیوەندییەکەی ئاشكرا كرد و رایده‌گه‌ێنێت.” كه‌ هەردوولا جەختیان لە گرنگی پەیوەندییەکانی نێوان ئەمریکا و تورکیا کردووەتەوە.”

له‌و باره‌وه‌، کۆشکی سپی رایگه‌یاندوه‌.” كه‌ رۆژی پێنجشەممە 22/3/2018، سەرۆکی ئەمریکا و سەرۆککۆماری تورکیا لە رێگای تەلەفۆنەوە قسەیان کردووە و پێکەوە چەند بابەتێکیان تاوتوێکردووە.

کۆشکی سپی لە راگەیێندراوێکدا دەڵێت.”كه‌ دۆناڵد ترەمپ گرنگی پەیوەندییە بەهێزەکانی نێوان ئەمریکا و تورکیا وەک دوو هاوپەیمانی ناتۆ و هاوبەشی ستراتیژی دووپاتکردەوە و هەردوو سەرۆکیش پێکەوە باسیان لە پێشهاتە هەرێمایەتییەکانیان کردووە.

هەر لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە.” هەردوو سەرکردە پابەندبوونی خۆیان دووپاتکردەوە بۆ بەردەوامیدان بە هەوڵەکان بۆ زیادکردنی هاوئاهەنگییەکان لە بواری ئاستەنگە ستراتیژییە هاوبەشەکان و بۆ وەڵامدانەوەی نیگەرانییەکانی هەردوو وڵات، کە کاریگەرییان لە سەر پەیوەندییە دوو قۆڵییەکان هەیە.

هه‌ر بۆ هه‌مان مه‌به‌ست، گوتەبێژی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا، ئیبراھیم کاڵن رایگەیاند.” کە سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆگان پەیوەندییەکی تەلەفۆنیی لەگەڵ سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ ئەنجامداوە.

ئیبراھیم کاڵن بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو گوتی. “لە میانی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەی نێوان رەجەب تەیب ئەردۆگان و سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ تاوتوێی پەیوەندییە دووقۆڵییەکان و پرسەکانی ناوچەکە کراوە“.

Back to top button