وەجبەیەكی نوێتر لە سلێمانی بۆ پەرلەمان خۆیان نمایش دەكەن
لەئێستادا دەستی نارەزایەتی خەڵك لەلایان وەجبەیەكی تری بۆ پەرلەمانی كوردستان خۆیان نمایش دەكەن، كە دواجار ئەو گروپەش بەشێوەیەكی یەكسان لەلایان گۆڕان و كۆمەڵ و یەكگرتوو و باڵێكی یەكێتی لەسلێمانی دابەش دەكرێت.
لە 17ی شوپات و تەواوی خۆپێشاندانەكانی تری ئەو شارەی سلێمانی بەردەوام وەجبە بە وەجبە، ئەو حزبانەی سلێمانی خەڵكی خۆیان نمایش كردووە بۆ كاندید بوون بۆ پەرلەمانی كوردستان و نووسەر و رۆژنامەنووسێكی نزیك لە پارتی‌یش دەلێت تكایە رووداو و كەناڵ 24 كەس مەكەنە سپارتاکۆس و گێڤارا چونکه که‌س له‌وانه تاسه‌ر سپارتاکۆس و گیڤارا نیه
هۆشیار عەزیز نووسەر و رۆژنامەنووس لە تۆری كۆمەڵایەتی فیس بووك لە ئەكاونتی خۆی دەنووسێت، براده‌رانی روداو و کورستان ٢٤ ئه‌وه‌نه فو مه‌که‌نه ئه‌و جه‌ماعه‌ته‌وه که خۆیان و خه‌لک بۆ خۆپیشاندان ئاماده ئه‌که‌ن ئه‌وانه ئه‌یانه‌وێت سوار ملی خه م وناره‌زاییه‌کانی خه‌لک بن و بچنه په‌رله‌مان و دواتر خه‌م و ئازار‌و بێ پاره‌یی خه‌لک به‌جێ ئه‌هێلن. هەروەها دەشنووسێت تکایه که‌س مه‌که‌ن به سپارتاکۆس و گێڤارا چونکه که‌س له‌وانه تاسه‌ر سپارتاکۆس و گیڤارا نیه
هەروەها ئەو رۆژنامەنووسە دەشلێت ،وه‌ک چۆن ئاگاتان له سات به ساتی ئه‌وانه ئاگاتان له دڵی پارتیه‌کانی سنوری سلێمانیش بێت که ده‌ستیان له‌سه‌ر دڵیانه‌و نزا ئه‌که‌ن هیچ شتێک رونه‌دات تا خوێنی هیچ که‌س نه‌ڕژێت و وڵات له‌وه کاول تر نه‌بێت و دۆخی خه‌لکی بێ موچه‌و فه‌قیرو هه‌ژاریش له‌وه خراپتر نه‌بێت ..