ریال مهدرید و لیڤاندۆسكی رێككهوتن لهم كاته پێشكهشی هاندهران دهكرێت.

له بارهی پهیوهندیكردنی لیڤاندۆڤسكی به یانهی ریال مهدریدی ئیسپانیهوه، رادیۆی ئۆندا ههواڵكهی پشت راستدهكاتهوه و رایدهگهێنێت.” كه ریال و لیڤا رێككهوتوون.”
رادیۆی ئۆندا سیرۆی ئیسپانی بڵاوی کردۆتەوە، یانەی ریاڵ مەدرید بە تەواوی لەگەڵ هێرشبەری پۆڵەندی یانەی بایرن میونخ لیڤاندۆڤسکی رێکەوتووەو ئەو یاریزانە لە هاوینی داهاتوو پەیوەندی بە یانە شاهانەییەکەوە دەکات به بڕی (85) ملیۆن یۆرۆ.
بەپێی هەواڵی سەرچاوەکە بەرێوبەری گشتی یانەی ریاڵ مەدرید خۆسیە ئەنخێل سانچێز لەگەڵ بریکاری ئەو یاریزانە 3 جار کۆبۆتەوەو لەگەڵیدا بە تەواوی ریکەوتووە.
هەروەها ئاشکرای کردووە.” كه یانه ریال مەدرید لەگەڵ ئەو یاریزانە رێکەوتووەو ئێستا تەنها رێکەوتنی ماوە لەگەڵ یانەی بایرن میونخ و لە ماوەی داهاتوو گفتوگۆکانی لەگەڵ یانە باڤاریەکە دەستپێدەکاتەوە تا ئەو یانەیەش رازی بکات لەسەر فرۆشتنی هێرشبەرەکەی، له كاتی رێككهوتنی كۆتایی له هاوینی داهاتوو دێته بهرنابیۆ.