كچه‌ پێشكه‌شكارێكی كورد دوایی سێ هاوسه‌رگیری له‌ جاران جوانتره‌.

پاش سی جار هاوسه‌رگیری، کچە پێشکەشکارێكی بەناوبانگی کورد له‌ باکوری کوردستان به‌ ناوی (ئیجلال ئایدن) کۆمەڵە وێنەیەکی نوێی خۆی  لەتەمەنی 47 ساڵی بڵاودەکاتەوە کە پاش سێ هاوسەرگیری بینەرانی دەڵێن ” هەر جوانی و كه‌شخه‌یی ده‌رده‌كه‌وێته‌وه‌”.

(ئیجلال ئایدن) لەگەڵ ئەوەی ئەکتەرێکی بەتوانا بووە و بووەتە پاڵەوانی چەندین دراما، بەڵام زیاتر لە ڕێگەی بەرنامە ته‌له‌فزیۆنییه‌كانى ناوبانگی دەرکردوە لە کەناڵەکانی تورکیا وەک (تەرەتە و ستار و سی ئێن ئێن) و چەندین کەناڵی دیکە دەیان بەرنامەی هەبووە و خەڵاتی باشترین بەرنامەشی وەرگرتووە لە ساڵی 2000.

ئیجلال کوردی باکوری کوردستانە و باوکی کوردە و دایکی چەرکەسییە، لە ساڵی 1971 لە دایکبووە و تەمەنی 47 ساڵە و لە ژیانی ڕاستەقینەیدا سێ جار شۆیکردووە و دواتر جیابووتەوە  ئێستا لەگەڵ هاوسەری سێیەمی ئیفێ کوباڵی بەردەوامە.

Back to top button