ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی حزبێكی سیاسی كوردستان ده‌ستگیركرا.

به‌هۆی خوێندنه‌وه‌ی گووتارێك له‌ نه‌ورزۆدا، و به‌ گوته‌ی پۆلیسی توركیا، گوایه‌ ووتاره‌كه‌ لاینگری پێوه‌ دیاربووه‌ بۆ په‌كه‌كه‌، ئه‌ندامێكی سه‌ركردایه‌تی هه‌ده‌په‌ ده‌ستگیركرا.”

ئەندامێکی سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) لەلایەن ئاسایشی تورکیاوە دەستگیرکرا و دوای لێکۆڵینەوە لەگەڵیدا رەوانەی زیندان کرا، (گولسوم ئاغائۆغڵو) ئەندامی سەرکردایەتی هەدەپە بەتۆمەتی پروپاگه‌ندەکردن بۆ پەکەکە لە میانەی وتەیەکیدا لە ئاهەنگی نەورۆزدا کە دوێنێ لە شارۆچکەی (ئەرگەنە)ی سەر بە شاری تەکیرداغ سازکرابوو لەگەڵ پێنچ کەسی دیکە دەستگیرکرا.

ئاغائۆغڵو دوای ئەوەی لەلایەن ئەمنیەتی شارۆچکەی (چۆرلو)ەوە دەستبەسەرکرا رەوانەی دادگا کرا و دوای لێکۆڵینەوەکانیش بڕیاردرا بە ئازادکردنی پێنچ گومانلێکراوەکەی دیکە و زیندانیکردنی ئەو بەرپرسەی هەدەپە.

Back to top button