ئێران: دوای رێكه‌وتنی ئه‌تۆمیش هه‌ر په‌راوێزخراوین
خواكوڕك
رێكه‌وتنه ئه‌تۆمیه‌كه‌ی ئێران له‌گه‌ڵ وڵاتانی رۆژئاوا، به‌مشێوه موژده‌به‌خش نه‌بوو كه ئێران پێشبینی ده‌كرد. وەزیری دەرەوەی ئێران، ده‌ڵێت: دوای رێککەوتنی ناووکیی ئێران و وڵاتانی پێنج کۆیەک، هەتا ئێستا هیچ بانێکێکی گەورەی ئەوروپایی لە ترسی ئەمریکا ئامادە نەبووە هاوکاریی ئێران بکات.
له‌دوای هه‌شت مانگ له رێكه‌وتنه‌كه، ئێران نیگه‌رانی خۆی له‌باره‌ی بێ هه‌ڵوێستی بانك و كۆمپانیا رۆژئاواییه‌كان ده‌ربڕی له پرسی به‌ده‌مه‌وه هاتنی بانگه‌وازه‌كانی ئه‌و وڵاته بۆ ئه‌نجامدانی كاری سه‌رمایه‌گوزاری و به‌هه‌م هێنان له كه‌رته جیاوازه‌كانی وڵاتی ئێران.
محەمەد جەواد زەریف، لە ئەنجومەنی پێوەندییەکانی دەرەوەی ئەمریکا، لە وڵامی پرسیارێکدا گوتی: هەڵەی زۆر کە لە ئەمریکا دەیکەن، ئەمەیە وادەزانن ئەم رێککەوتنە پێویستە هەموو کێشەکانی نێوان ئێران و ئەمریکا چارەسەربکات. هه‌روه‌ها ده‌شڵێت: وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە بارەی رێککەوتنەکە ئەرکی خۆی ئەنجام داوە، بەڵام کاتێک دەگەینە جێبەجێیکردنی رێککەوتنەکە لە پانتایی نێودەوڵەتیدا وڵامدانەوەی ئەم پرسیارە ئەستەمە.
وەزیری دەرەوەی ئێران ئاماژەی بە بانکە گەورەکانی ئەوروپایی کرد و گوتی: هەندێک لەم بانکانە بەهۆی هاوکاریکردنی ئێران لە سەردەمی گەمارکاندا بە ملیۆنان دۆلار سزا دران.