په‌یامه مه‌ترسیداره‌كه‌ی توركیا جگه له داخستنی هێلی سلێمانی و توركیا چیتره
له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی دا له دوای نوێژی هه‌ینی بینالی یڵدرم سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیا، له‌باره‌ی ده‌ست پێكردنه‌وه‌ی گه‌شته ئاسمانیه‌كانی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند”حکومەتی ناوەندی عێراق کایەی ئاسمانی خۆی کردەوە، ئێمەش لەم چوارچێوەیەدا کایەی ئاسمانیمان دەکەینەوە، لەمەودوا لە تورکیا و لە ئەوروپا گەشتی ئاسمانی بەئامانجی مەدەنی و بازرگانی بۆ هەولێر دەکرێتەوە”.
به‌ڵام سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیا له‌باره‌ی گه‌شتی ئاسمانی توركیا و سلێمانی رایگه‌یاند”گه‌شته‌كانیان ته‌نیا بۆ هه‌ولێر ده‌بێت و سلێمانی ناگرێته‌وه و گوتیشی”ئەم بڕیارەمان تایبەتە بە هەولێر، هیچ گەشتێکی ئاسمانی بۆ سلێمانی ئەنجام نادرێت. سلێمانی لەدەرەوەی ئەم بڕیارەمان دەبێت، چونکە بەداخەوە لە سلێمانی چالاکی بۆ تیرۆر و دژ بە وڵاتەکەمان تورکیا ، بەشێوەیەکی فراوان ئەنجام دەدرێت. بەهۆی رێوشوێنی ئەمنییەوە، گەشتەکانمان بۆ سلێمانی ئەنجام نادرێت. لەمڕۆوە بۆ هەولێر کایەی ئاسمانیمان کراوەتەوە و گەشتەکان دەستپێدەکات”.
هه‌روه‌ها سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیا له قسه‌كانی دا بۆ رۆژنامه‌نووسان، چه‌ند ده‌سته‌واژه‌یه‌كی ناراسته‌وخۆی به‌كار هێنا، كه به گوێره‌ی بۆچوونی چاودێرانی سیاسی مه‌ترسیداره، كاتێك گوتی سلێمانی بۆته شوێنی چاڵاكی تیرۆر دژ به توركیا، هه‌ر لهقسهكانیشی دا گوتی توركیاش له‌هه‌موو شوێنێك دژی تیرۆر ده‌وه‌ستێته‌وه، مافی به‌رگری له‌خۆی په‌یره‌و ده‌كات، ئه‌مه‌ش به‌رای چاودێرانی سیاسی زه‌نگێكی مه‌ترسیداره بۆ سه‌ر شاری سلێمانی”.
هه‌روه‌ها سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیا جه‌ختیشی له‌وه كرده‌وه كه ئێوارەی ئەمڕۆ کایەی ئاسمانی دەکرێتەوە. ئەوی دیکەش ئەرکی کۆمپانیای تورکیش ئێرلاین و کۆمپانیاکانی دیکەی فڕۆکەوانییە، خشتەی گەشتەکانیان بکەنەوە و راستەوخۆ دەست بە گەشتەکانیان بکەن بۆ هه‌ولێر”.