نوێنه‌ری یه‌كێتی له‌توركیا:لێدوانه‌كانی توركیا زۆر ترسناكه
به‌هرۆز گه‌ڵاڵی نوێنه‌ری یه‌كێتی له توركیا له‌باره‌ی لێدوانه‌كانی توركیا له‌سه‌ر یه‌كێتی و سلێمانی به ترسناك ناو ده‌بات و مه‌ترسی خۆشی له به‌تیرۆر ناساندنی یه‌كێتی له‌توركیا خسته روو، رایگه‌یاند،داوا له جێگری سكرتێری گشتی حزبه‌كه‌ی و ئه‌ندامێكی مه‌كته‌بی سیاسی ده‌كات “سنوورێك دابنێن بۆ ئه‌و سیاسییانه‌ی كه ناتوانن دواڕۆژ و به‌رچاوی خۆیان ته‌نانه‌ت بۆ هه‌فته‌یه‌كیش ببینن” و رایگەیاندووە کە لێدوانه‌كه‌ی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا زۆر ترسناكه”.
نوێنه‌ری یه‌كێتی له ئه‌نقه‌ره هه‌روه‌ها گوتیشی مه‌ترسیداره كه توركیا به‌م شێوه‌یه یه‌كێتی تۆمه‌تبار ده‌كات، مه‌ترسی هه‌یه بیخاته لیستی تیرۆر لای خۆیان و ده‌شلێـ”لێدوانه‌كه‌ی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا كه به ئاشكرا ده‌ڵی یه‌كێتی ده‌عمی په‌كه‌كه ده‌كات زۆر ترسناكه”.
به‌هرۆز گه‌ڵاڵی نامه‌یه‌ك ئاراسته‌ی كۆسره‌ت ره‌سوڵ و هێرۆ ئیبراهیم ده‌كات و رایدهگهێنێت كه لێدوانه‌كانی توركیا له‌باره‌ی یه‌كێتی به‌هۆی ئه‌وه‌یه هه‌ندێ كه‌سی ناو یه‌كێتی-یه كه كامێرای ته‌له‌فزیۆن، ده‌بینن، خۆیان و به‌رژه‌وه‌ندی یه‌كێتی و ئه‌و ناوچه‌یه‌ی یه‌كێتی له‌بیر ده‌كه‌ن. باسی هێز ناردن بۆ عه‌فرین ده‌كه‌ن و ده‌شنووسێـ”فه‌رموو گه‌ر هێزتان هه‌یه بۆ ناینێرن بۆ عه‌فرین؟ هه‌ڵگرتنی به‌ردی گه‌وره نیشانه‌ی نه‌هاویشتنه! بۆ ماڵی كورد و یه‌كێتی به‌س به قسه وێران ده‌كه‌ن”.
نوێنه‌ره‌كه‌ی یه‌كێتی له توركیا تكا له كۆسره‌ت ره‌سوڵ و هێرۆ ئیراهیم ئه‌حمه‌د ده‌كات “با موزایه‌داتی سیاسی و هه‌ڵوێست فرۆشتن له‌سه‌ر حسابی فه‌قیر و هه‌ژار به‌س بێت. تكایه سنوورێك دابنێن بۆ ئه‌و سیاسییانه‌ی كه ناتوانن دواڕۆژ و به‌رچاوی خۆیان ته‌نانه‌ت بۆ هه‌فته‌یه‌كیش ببینن؟، ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو كه “ئه‌و لێدوانه‌ی چاوش ئۆغڵو چی لێده‌خوێنرێته‌وه؟ به بیڕوڕای من توركیا لای خۆیه‌وه یه‌كێتی داخیلی لیستی تیرۆر بكات؟ مانای وایه ده‌توانێ بێت بۆ سنووری پارێزگای سلێمانی؟ تكایه با له مه‌لیك مه‌لیكتر نه‌بین. بێ موزایه‌ده. من پشتیوانی دۆزی ره‌وای كوردم له ئێران له توركیا له سوریا، به‌ڵام (هه‌موو شتێك به‌خوێ! خوێش به مه‌عنا)”.
گه‌ڵاڵی جه‌ختیشی له‌وه كردووه‌ته‌وه كه “گه‌ر دڵمان بۆ كورد و یه‌كێتی ده‌سوتێ! با واز له‌قسه و لێدوانی نه‌گونجاو بێنین و یه‌كێتی ناو یه‌كێتی به‌هێز بكه‌ینه‌وه و هه‌وڵی ئاساییكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانمان بده‌ینه‌وه، هه‌م له‌گه‌ڵ به‌غدا و هه‌میش له‌گه‌ڵ توركیا و ئێران”.
له كۆتایی نامه‌كه‌شیدا ئه‌و به‌رپرسه‌ی یه‌كێتی رایگه‌یاندووه كه “به‌داخه‌وه یه‌كێتی نهوایكردووه په‌كه‌كه ھاوكاری بكات، نهواشیكردووه په‌یوه‌ندی دبلۆماسی له‌گه‌ڵ توركیا ھه‌بێت”.