په‌كه‌كه چه‌ند گه‌ریلایه‌ك ده‌كشێنێته‌وه له شنگال
له راگه‌یاندراوێكدا كه ئه‌مرۆ 23ی 3ی 2018 بڵاوی كردۆته‌وه، كۆنسه‌ی سه‌رۆكایه‌تی كۆماجڤاكێ كوردستان، رایگه‌یاند كه ئه‌وان هێزی گه‌ریلاكانی قه‌ندیل ده‌كشێنه‌وه له شنگاڵ”.
به‌پێی راگه‌یاندراوه‌كه‌ی كۆنسه‌ی سه‌رۆكایه‌تی كه‌جه‌كه” هێزه‌كانی گه‌ریلای قه‌ندیل له شنگال ده‌كشێنه‌وه، به‌ڵام ئه‌و هێزانه‌ی له‌ژێر ناوی یه‌به‌شه ناكشێنه‌وه، وه‌ك له راگه‌یاندراوه‌كه‌دا هاتووه”له شنگال ئاسایش به‌رقه‌راره، ئێزیدییه‌كان له‌م قۆناخه‌دا، خۆیان رێكخستووه و ریزه‌كانیان تۆكمه كردووه. بۆیه گه‌ریلاكان له شنگال ده‌كشێنه‌وه”.
هه‌ر له راگه‌یاندراوه‌كه دا كه‌جه‌كه ده‌لێـ”گه‌ریلاكان، رووبه‌ڕووی هێرشه سه‌خته‌كانی داعش بوونه‌وه و رێگریان كرد له سه‌رهه‌ڵدانی پاكتاوی نه‌ژادی له شنگال و ناوچه‌كانی ده‌ورووبه‌ر و گه‌ریلا بۆ رزگاركردنی ئێزدییه‌كان، به‌هانایانه‌وه گه‌یشتن و ته‌حه‌دای هه‌موو جۆره گوشار و ئاستهنگهكانیان كرد، له به‌شێكی دیكه‌ی راگه‌یێندراوه‌كه‌دا هاتووه “هه‌ر كاتێك هێرش له باكوور، رۆژئاوا، باشوور و عێراق بۆ سه‌ر ئه‌م ناوچه‌یه هه‌بێت، به‌دڵنیاییه‌وه پشتیوانی برایانی ئێزیدی ده‌بن و هیچ گومانێكیان نه‌بێت كه پشت و پهنایانین”.
پاشه‌كشه‌ی گه‌ریلاكانی قه‌ندیل و هێشتنه‌وه‌ی هێزێك له ژێر ناوی یه‌به‌شه، له‌كاتێكدایه، كه هێزه‌كانی عێراق و توركیا له‌هه‌ماهه‌نگی دان بۆ هێرش كردنه سه‌ر په‌كه‌كه له شنگال و قه‌ندیل”.