جەمیل بایک به‌ پاڵپشتی ئیران بوو بڕیار به‌ده‌ستی ناو په‌كه‌كه‌

 
عوسمان ئۆجەڵان سەرکردەی دیاری پێشووی پکک و برای ئەبدوڵا ئۆجەڵان لە چاوپێکەوتنێکدا کە لە واڵی -بیتاوان – ی فارسی زمان، بڵاو کراوەتەوە ئاماژە دەکات بە کۆمەلێک زانیاری گرنگ لە سەر پێکھاتەی ئورگانی و سەرکردایەتی و بڕیارسازی ناو رێکخستنەکانی پکک بەگشتی و -کۆما جڤاکێن کوردستان – بە تایبەتی، ئۆجەڵان ئاماژە بە کارەسات و بەلارێلابردنی پکک دەکات کە جگە لەوەی ئەجیندای وڵاتێکی ھەرێمی ھەژموون خواز جێبەجێ دەکات ھیچ ئامانجێکی نەتەوەی و نیشتیمانی نیە .
 
لێکۆلەر و رۆژنامەوانی دیاری ئێران – احسان ھوشمند- دەقی چاوپێکەنتەکەی بڵاو کردووەتەوە کۆمەلێک زانیاری خانەوادەیی و کەسی عوسمان ئۆجەڵانی دەرخستووە لە بارەی بنەچە و پێکھاتەی ئۆجەڵانەکان .
 
عوسمان ئۆجەڵان ئاماژە دەکات بە پەیوەندییەکانی ئۆجەڵان لە ساڵانی ٨٠ کان ئەو دەڵێت ئۆجەڵان پەیوەندی زۆر باشی لەگەل سوریا و ئێران و یۆنان ھەبووە ، دواتر لە ٩٠ کان لەگەل لیبیا و ئەرمینیا و بولگاریا ، ئۆجەلان باوەری بەوە ھەبووە کە دەبێت پەیوەندی سیاسی دیپلوماسی فرە رەھەندمان ھەبێت بۆ پێش خستنی دۆزی کورد لە جیھان کە ئەمەش بوو بە ستراتیژێکی درێژ مەودای ئورگانی رێکخراوەیمان بەڵام بە ھۆی رۆڵی چەند سەرکردەیەک و دەستگیرکردنی ئاپۆ ئەو ستراتیژە بۆ بە خەون لە گۆڕنرا . ھوکارەکەشی دەگەرێتەوە بۆ ڕۆڵی نێگەتیڤانە و ھەژموونخوازانەی جەمیل بایەک ئەو نوێنەری بووە لە ئێران ھەر لە سەرەتای ساڵی ١٩٨٦ وەکۆ نوێنەر و رێکخەری ھەماھەنگیەکان لە نێوان ئۆجەڵان و ئێران لە شاری ئورومیە سەرپەرشتی ئوفیسی ھەماھەنگی کردووە ئاسابکاری و ھاوکارییە لوجستی ھەموو جۆرەکانی ئێران بۆ بایک رۆڵ و ھێزێکی بێ شوماری پێ بەخشی چونکە ھەموو گەشتەکان و ھاوکارییەکان و دوسیە تەندروستی و ئیداری و بیناسازییەکان لە رێگەی ئیران و بایک رێک دەخرا ھەموو کونگرەیەکیش ئەم راستیانە زیاتر بەرجەستە دەبوو ناچار کردیان بە کەسی یەکەم کەجەکە .
 
 
ئۆجەڵان ئاماژە دەکات بەوەی کە ئیتلاعاتی ئیران رۆڵێکی سەرەکی ھەبووە لە دوای دەستگیردنی ئۆجەڵان بە سەر تەواوی جومگە ئۆرگانە گرنگەکانی پکک کە کاراکتەرە چەپ و عەلەوی و نەتەوەکانی تر رۆڵی گرنگیان پێداون کە -جەمیل بایک – سەرکردایەتی ئەم رەوتە باو بە ئیرانە بوون رەوتی نەتەوەی و نیشتمانی پشگوێ خران بەشێکیان زیندان و ھەندێکی تریان کۆژران و بەشێکی تریش ھەلھاتن بۆ ئوروپا و کوردستانی باشور کە منیش یەکێک بووم لەوانەی کە شانسی رزگار بوونمان ھەبوو .
 
 
ئۆجەڵان ئاماژە دەکات ستراتیژی پکک دوای ئۆجەڵان جیاوازە تەواو پێچەوانەی فەلسەفەی ئۆجەڵانە، نەخشەی ئەم ستراتیژەش ئیران دای دەرێژێ -جەمیل بایک – و گروپەکەی جێبەجێ دەکەن، چاودێریشی دەکەن تا ئەو کاتەی شۆڕ دەبێتەوە بۆ ھەموو میدیا و ئۆرگان و کەناڵە جیاوازەکان ، بە نمونە میتۆدی راھێنانی فێرگەکان و ئەکادیمای کادرۆ و رۆڵی ژنان و گرنگی دان بە فەرھەنگ و مێژووی کورد بە شێوەیەکی ریشەی گۆردراوە بۆ ئاراستەیەکی میتودی چەکداری و سازمانگەرایەکی بێ ئاگا لە دونیای زانیاری و میدیای جیھانی گۆرانکارییە نەتەوەیی و ھەرێمیەکان .
 
عوسمان ئوجەڵان دەلێیت من ھەموو کات لەگەڵ ئەوە بووم سنوورێک بۆ دەستێوەردانەکانی ئێران دابنێین
 
سەبارەت بە شەڕی نێوان پکک و بەرەی کوردستانی لە ساڵی ١٩٩٢ ئۆجەڵان دەڵێت من سزا دراوم لە لایەن بایەک و ھەڤاڵانی کونسەی سەرکردایەتی لە بەر ئەوەی رۆڵم ھەبووە لە ڕاگرتنی ئەو شەڕە زانیومە چ وەکو کورد چ وەک پکک لە بەرژەوەندی ئیمە نیە، ھەر ئەوکات بایک یەکێک لەوانەی ھانی جەنگی ناوخۆیی دەدا بە مەبەستی سپاندنی ئیرادەی خویی و کۆماری ئیسلامی بە سەر خەلک و ھەرێمی کوردستان ھەر بۆیەش بریاریاندا ٣ ساڵ زیندانیم بکەن.
Back to top button